ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ دابەزاندنی کێش با ئەم ٤ سەوزەیە لەژەمەکانت ھەبن
SNN: 

گروپێک لەسەوزە ھەن کەچەندین سودی تەندروستیان ھەیە بەتایبەت بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش سەرباری ئەوەش سستمێکی خۆراکی کەم کالۆری ھەیە کەبیگریتەبەر میزت زیاتر پێ دەکات و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان. 
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی Step to Health ئەم چوار جۆرە سەوزەیە پێویستە لەسەر ژەمە خۆراکییەکانت ھەبێ بۆ دابەزاندنی کێشت: 
١- جەرجیر: ڤیتامین و کانزا و ریشاڵی تێدایە کەھاوکارە لەلەناوبردنی چەوری زیادە و میزت زیاتر دەپێ دەکات و شلەمەنی زیادە دەردەکات لەلەشت و لەش پاک دەکاتەوە لەژەھر، بۆیە باشترە لانیکەم ھەفتەی جارێک ٥٥ گرامی لی َ بخۆیت. 
٢- برۆکلی: ئەمەش ھەموو کوپێک ٢٥ کالۆری تێدایە بۆیە ھاوکارە لەدابەزاندنی کێشی زیادەدا، دەوڵەمەندیشە بەمادە خۆراکی و ریشاڵەکان کەھەستی تێربونت دەداتێ.
٣- قەرنابیت: ڤیتامی ئی و سی و بی و ئاسن و فۆلیک ئەسید و لیسینی زۆرە کەھاوکارە لەسنوردارکردنی مەترسیەکانی نەخۆشیەکانی دڵدا.
٤- کەلەرم: رێژەیەکی باشی ڤیتامین سی و کەی و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆلیک ئەسید تێدایە و کاربۆھیدراتی کەمە. 

هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 1:59PM
2567
بابه‌تی زیاتر