ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣ مادەی مەترسیدار لەبۆیەی نینۆکدا دۆزرایەوە...ھۆشداری دەدرێت
SNN: 

ھەرچەندە کۆمپانیاکانی بواری بەرھەمھێنانی بۆیەی نینۆک ئاشکرایانکردوە کەچەندین ساڵە وازیان لەو پێکھاتانە ھێناوە کەرەنگە ژەھراوی بوبێتن، بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستوە کەمادەیەکی نوێ ھەیە و ژەھراوی و مەترسیدارە بۆ لەشی مرۆڤ و مەترسیەکەی دەگاتە رادەی توشبون بەشێرپەنجە. 
لەسەرەتای ئەم سەدەیەدا سێ مادەی کیمیایی خرایە نێو پێکھاتەکانی بۆیەی نینۆکەوە کە فۆرمالدیھاید و تۆلۆوین و فسالاتی دوانەی بۆتیل ناسراوە، بەڵام دواتر ئەم مادانە گۆڕرا بەمادەی سیانە فینیلی فۆسفات کەپێشبینی دەکرێت ئەویش ژەھراویی بێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری توێژەران لەگۆڤاری زانستی ژینگەیی و تەکنەلۆژیادا بڵاویکردۆتەوە کەئەم مادانە لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە قەدەغەکراوە بەڵام بون و دۆزینەوەی ئەم جۆرە مادانە لەنێو بۆیەی نینۆکدا ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ تەندروستی و پێویستە بەپەلە پشکنینی بۆ بکرێتەوە.
ھاوکات ئانا یانگ گەورە توێژەر لەکۆلێژ تی ئێچ چان لەبۆستن رایگەیاندووە گرنگە کارمەندانی ئارایشتگاانی جوانکاری بزانن ئەم مادانە چ زەھرێکە و چ کاریگەرییەکی خراپی ھەیە بەتەندروستی مرۆڤەوە لەوانە گرفتی منداڵ بوون و نەزۆکی و رژێنی دەرەقی و قەڵەویی و شێرپەنجە.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 2:25PM
1753
بابه‌تی زیاتر