ترافیک
ھۆکاری داگیرساندنی گڵۆپی ئەیرباگ
SNN: 

ئەیرباگەکان یەکێکن لەگرنگترین ھۆکارەکانی سەلامەتی لەئۆتۆمبیلدا، پێشتریش دەخرایە نێو سوکانەوە بۆ پاراستنی شۆفێران تەنیا لەکاتی رووداووەکانی ھاتوچۆدا بەڵام ئێستا کۆمپانیاکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل دەیخەنە چەندین شوێنی ترەوە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینان پێکەوە.
لێرەدا ھۆکاری داگیرساندنی گڵۆپی ئەیرباگ دەخەینە روو کەمەرج نیە ھۆکارەکەی تەقینی ئەیرباگەکە بێت و ئەم ھۆکارانەیە: 
١. گرفتی حەساسی ئەیرباگەکەیە کەدەبێتە ھۆی داگیرساندنی گڵۆپەکە و دەبێ بگۆڕێت. 
٢. ھەندێ جار بەرزی وزەی کارەبا دەبێتە ھۆی سوتاندنی فیوزەکان. 
٣. لەنێو سوکانەکەدا وایەرێکی ئاسن ھەیە پەیوەندیدارە بەسوکانەکەوە ئەگەر شکا یان پچڕا ئەم گرفتە دروست دەکات.
٤. گرفتی قفڵی پشتێنی سەلامەتی ئۆتۆمبیل یان شکانی، دەبێتە ھۆی گرفتی ئەیرباگ. 

هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 8:32PM
3008
بابه‌تی زیاتر