ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین چارەسەر بۆ زیبکەی لاوێتی
SNN: 

زیبکەی لاوێتی یان پەڵە دەبێتە ھۆی کەڵەکەبونی پێستە مردووەکە ورۆن لەسەر پێست و داخستنی کونیلەکانی، دەکرێ ئەمەش چارەسەر بکرێت بەپێکھاتەی سروشتی. 
وێبسایتی Plus چارەسەرێکی خستۆتەروو بەسیر: بەوپێیەی سیر دژە ڤایرۆس و کەڕووە و پاکەرەوە و دژە ئۆکسانە و چارەسەری خێرای پەڵە دەکات و کبریتی نێو سیر بەسوودە بۆ چاکبونەوەی خێرای پەڵەکان.
شێوازی چارەسەرەکە: 
پارچەیەک سیری فرێش بکە بەدوو کەرتەوە 
پارچە سیرەکە بھێنە بەسەر پەڵەکان و با ٥ دەقیقە پێوەی بێت پێش ئەوەی بەئاوی پاک بیشۆیت
ئەمەش رۆژانە چەندین جار دووبارە بکەرەوە 
دەکرێ رۆژانە خواردنی سیری فرێش خوێنت پاک بکاتەوە، بەڵام زۆر مەخۆ تا توشی ئازاری گەدەت نەکات.
بەئاوی لیمۆ پەڵە مەھێڵە: 
ئەمەش رێگایەکی خێرایە و بەھۆی بونی ڤیتامین سیەوە بەئاسانی و بەخێرایی پەڵەکان ووشک دەبنەوە. 
پارچەیەک لۆکە بخەرە نێو ئاوی لیمۆی فرێش و بیدە لەسەر پەڵەکان بەر لەخەوتن 
دواتر ١ کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ و کەوچکێک ھاڕاوی گەرچەک تێکەڵ بکە و بیدە لەپەڵەکە شەوان و بەیانی دەم وچاوت بەئاو بشۆ، ئەمەش بۆ ئەوانە نابێت کەپێستیان ھەستیارە.

مانگ پێشتر - Oct 12 2018 2:22PM
1424
بابه‌تی زیاتر