ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رۆڵی یوریک ئەسید لەلەشدا بزانە
SNN: 

یوریک ئەسید لەنێو لەشدا دروست دەبێت بەپێی جۆری ئەو خۆراکەی کەسەکە دەیخوات لەسستمی خۆراکی رۆژانەیدا، بۆیە لێرەدا چەندین زانیاریی لەبارەی کاریگەریی یوریک ئەسیدەوە دەخەینەروو. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Study ، یوریک ئەسید یەکێکە لەوپێکھاتانەی لەلەشدا دروست دەبێت و لەدوای خواردنی چەند خۆراکێکی جیاواز و ئەمەش لەکاربۆن و ئۆکسجین و نایترۆجین و ھایدرۆجین پێک دێت.
دوای ھەرس یوریک ئەسید لەخوێنەوە دەچێت بۆ گورچیلەکان و لەرێی میزکردنەوە زۆربەی لەلەش دەردەچێت. 
لەکاتی دروستبونی گرفت دا لەدەرکردنە دەرەوەی لەلەش، ئەوکات کەسەکە توشی نەخۆشی نقرس دەبێت.
زیادبونی یوریک ئەسید لەلەشدا بەدوو ھۆکارە، یەکەمیان بەرھەمھێنانی رێژەیەکی زۆریەتی لەکاتی راوەستانی کۆئەندامی ھەرس لەکارکردن، یان گورچیلە توانای پاڵاوتنی یوریک ئەسیدەکەی نیە لەلەشدا بەشێوەیەکی راست.
دەکرێ بەرزبونەوەی ئاستی یوریک ئەسید توشی چەندین گرفتت بکات لەوانە نەخۆشی نقرس و بەردی گورچیلە، بەرزی فشاری خوێن، تا دواجار گرفتی راوەستانی گورچیلەکان.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 2:34PM
1054
بابه‌تی زیاتر