زانست
زانست
مۆبایلێکی ٥ کامێرەیی بەرھەم دێت
SNN: 

 چەند ھەواڵێکی نوێ لەبارەی کۆمپانیای ھواوی بڵاوکرایەوە کەباس لەوە دەکات سەرقاڵی بەرھەمھێنانی مۆبایلی (پی ٣٠ پرۆ)یە و ساڵی ئایندە ئاشکرای دەکات و زۆر نوێتر و بەھێزترە لەچاو (ھواوی پی ٢٠ پرۆ).
ھواویی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا بەو مۆدیلیەی پێشووتری کە ٣ کامێرای ھەبوو، دەیتوانی وێنەی باشتر بگرێت لەدۆخی رووناکی کەمدا سەرباری نزیکردنەوە بەرێژەی (٣X).
وێب سایتی (تێل کۆنفیگرەیشن) تایبەتمەندیی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکراکردووە کەپێنج کامێرای ھەیە، سیانیان لەسەر شێوەی مۆدیلی پێشووترە و ھەستەوەری ٤٠ مێگاپکسڵی ھەیە و دوانی تریش ٢٢ و ١٢ مێگاپکسڵە. 
ئامێرە نوێیەکە شاشەیەکی ئەمۆلیدی ھەیە ٦.٥ ئینجە و تەکنیکی پەنجەمۆری ھەیە لەخوارووی شاشەکەدا .
 

هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 2:40PM
1372
بابه‌تی زیاتر