ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەجیاتی چاو قاوە بەمانە خۆت ھێوربکەرەوە
SNN: 

بەخواردنی کوپێک قاوە یان چا دەتەوێ ھێور بیتەوە و بەئاگا بێیتەوە و ھێزت تێگەڕێت لەکاتی ماندووبون و کارکردنتدا، ئەمجارە جێگرەوەیەکی بەھێزتر دەخەینەروو: 
وێبسایتی Monster راپۆرتێکی لەبارەی چۆنیەتی ھاوکاریکردنی مرۆڤ لەکاتی کارکردندا خستەروو کەبەوەش ماندوێتی جەستەیی و مێشک کەمتر دەبێتەوە و ئەوەش کەپێویستە تەنیا خۆراکی تەندروستە بۆ مێشک. 
سێو: بەسودە بۆ لەش و دژە ئۆکسانی تێدایە و ھاندەری سورانی خوێنە و لەش بەھێز دەکات، بۆیە یەک سێو بخۆیت لەرۆژێکدا ھێور دەبیتەوە و بەھێز دەبیت و زانیارییت لەیاد ناچێت.
ئەڤۆکادۆ: رێژەیەکی زۆری ترشە تێرنەبووەکانە و بەسوودە بۆ لەش و ئەمەش ھاندەری ئەرکی مێشکە و جوڵە و چالاکی و تونای لەش بۆ خەوتن باشتر دەکات. 
ماسی سەلەمۆن: ئەمەش باشترینە بەشێوەیەکی گشتی و دەوڵەمەندە بەئۆمیگا ٣ و ترشی چەوری تێدایە کەناتێرە و ئەرکی درک پێکردنی مێشک زیاد دەکات و توانای تێگەیشتن و زانیاریی زیاتر دەکات بەشێوەیەکی گشتی و بەسوودە بۆ کارکردن بەشێوەیەکی باش.

مانگ پێشتر - Oct 12 2018 2:48PM
1343
بابه‌تی زیاتر