ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
وەرەمی شێرپەنجەیی حەمیدە چیە؟
SNN: 

ھەموان دەزانین کەشێرپەنجەی مەمک وەرەمێکی خراپە و چارەسەری جۆراوجۆرە بەڵام جۆرێک ھەیە بەوەرەمی شێرپەنجەیی حەمیدە ناسراوە لەمەمکدا ئەمەش بریتییە لەچەندین وەرەمی شێرپەنجەیی کەتوشی ئەو رژێنانە دەبێت کەبەرپرسە لەبەرھەمھێنانی شیر.
 ئەم جۆرە مەترسی لەسەر ژیانی توشبووانی دروست ناکات و چەندین ھۆکاریشی ھەیە: لەوانە:
١. دروستبونی تۆپەڵ و بارستایی لیفی لەمەمکدا. 
٢. توشبون بەکیس بەتایبەت دوای تەواو راوەستانی سوڕی مانگانە
٣. ھۆکاری بۆماوەیی و گرفتی ھۆرمۆنی
٤. دروستبونی ھەوکردنی مەمک لەدەرەنجامی پەتایەکی دیاریکراو 
٥. بەرکەوتنی مادەی کیمیایی تیشکدار 

لەدیارترین نیشانەکانیشی: 
١. گۆڕانێکی ھەستپێکراو لەقەبارەی مەمک و شێوەیدا. 
٢. دەرکەوتنی وەرەم و تۆپەڵ و بارستایی لەناوچەی قۆڵ و بن باڵدا 
٣. دەرکەوتنی چرچی و زیاتر ئەستوربونی مەمک 
٤. گۆرانکاریی دیار لەقەبارەی مەمک و شێوە و رەنگەکەیدا

هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 3:22PM
2124
بابه‌تی زیاتر