ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەئاوی باینجان کێش دابەزێنە
SNN: 

توێکڵی باینجان زۆر ھاوکارە لەرزگاربون لەچەوری کەڵەکەبوو بەشێوەیەکی کاریگەر لەسەر ناوچەی سک، ئەمەش دەبێ شەوێکی تەواو بیخەیتە ئاوەوە، پاشان ئاوی لیمۆ و سەھۆڵی تێ بکەیت، بەر لەنانی بەیانی کوپێک و دوای نانی ئێوارە کوپێکی لێ بخۆیت. 
دەشتوانیت لەفڕندا یان لەسەر ھەڵم لێی بنێیت و کەمێک زەیتی زەیتونی تێ بکەیت. 
دەشتوانیت بەم جۆرە ئامادەی بکەیت: 
١. باینجانێکی گەورە بھێنە و وشکی بکەرەوە و لەتی بکە 
٢. پاشان بیخە قاپێک و ئاوی تێ بکە و نقومی بکە 
٣. بیخە سەر ئاگری بەرز تا ٥ دەقیقە بیکوڵێنە و لایبدە پاشان با سارد بێتەوە 
٤. ئاوەکە بپاڵێوە و بیخە شوشەیەک
٥. دایبخە و بیخە سەلاجەوە 
٦. رۆژانە ٤ کوپی لێ بخۆرەوە لەم شەربەتە و دەشتوانیت تێکەڵی ئاوی پرتەقاڵی سروشتی بکەیت و کوپێک بەر لەنانی بەیانی و یەکێک بەر لەخەوتن بخۆیت
٧. ئەم چارەسەرە تا دوو ھەفتە لەسەری بەردەوام بە و بەو جۆرە وورگت زۆر بەباشی دادەبەزێت.

مانگ پێشتر - Oct 12 2018 3:30PM
2496
بابه‌تی زیاتر