ترافیک
زیانی رەشبونی رەنگی ڕۆنی ئۆتۆمبیل
SNN: 

رۆنی ئۆتۆمبیل رۆڵی سەرەکیی ھەیە لەچاودێری مەکینەی ئۆتۆمبیل و پاراستنیدا لەتێکچون، ئەم رۆنە پلەی گەرمای مەکینە دادەبەزێنێت و داخوران کەم دەکاتەوە لەنێوانی بەشە کانزاییەکانی مەکینەدا، بەوەش رووپۆشێکی چڕی ھەیە کەرێگرە لەداخورانی مەکینە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی. 
بۆیە دەبێ گرنگی بدرێت بەرۆنی مەکینە و پشکنینی بۆ دڵنیابونەوە لەکوالێتی و گۆڕینی لەوادەکانیدا، رێنمایی دەدرێت بەپێویستی گۆرینی لەدوای ٥ ھەزار کیلۆمەتر تا بەھەمان کوالێتی کاربکات. 
ھەندێ لەشۆفێران لەکاتی گۆڕینی رۆنی مەکینەدا رەنگەکەی دەگۆڕێ و رەش دەبێت، پێیان وایە مەکینەکە توشی تێکچوون بووە، بەڵام ئەم بۆچوونە ھەڵەیە و رۆنەکە چونکە لەبەردۆخی سەختدا و لەگەرمای زۆردا کاردەکات لەنێو مەکینەدا، لەگەڵ داخورانی بەردەوامی بەشەکانی ناوەوە ئەمشە رۆنەکە رەنگی دەگۆڕێ و رەش دەبێت. 
بەڵام ھەندێ لەشۆفێران پێیان وایە رۆنەکە دوای ٥ ھەزار کیلۆمەتریش ھێشتا رەنگی ناگۆڕێت، شارەزایان دەڵێن رۆنەکە دیارە بەر فشاری گەورە نەکەوتوە وەک گەشتی پێ نەکراوە بۆماوەیەکی زۆر و گەشتی رێکی پێکراوە و ماوەی کەم گەشتی پێ کراوە و لەدۆخێکی زۆر گەرمدا بەکارنەھاتووە.

مانگ پێشتر - Oct 14 2018 8:54PM
1272
بابه‌تی زیاتر