ترافیک
ھۆکارەکانی لەناکاو لەکارکەوتنی ئۆتۆمبیل
SNN: 

ھەندێ لەشۆفێران رووبەرووی دۆخی شەرمەزارکەر دەبنەوە لەکاتی شۆفێریدا ئەمەش کاتێ مەکینەکەیان سلف ناگێڕێت و ئەمەش بەھۆکاری ئەوەیە کەشۆفێرەکە نازانێ ھۆکارەکە چییە. 
لێرەدا پێتان رادەگەیەنین کەیەکێک لەم ھۆکارانەیە: 
١. نەمانی سوتەمەنی: ئەمەش سادەترین ھۆکاری لەکارکەوتنی مەکینەیە کەرەنگە گەشتێکی پێ کردبێت یان عەدادەکەی ئیش نەکات. 
٢. تێکچونی فیوزەکانی: ئەمەش ئۆتۆمبیلەکە دەپارێزێت لەبەرزی ووزەی کارەبایی و پاراستنی ئۆتۆمبیلەکە لەتێکچون، ئەگەر یەکێکیان لەکاربکەوێت ئەوا مەکینەکە کارناکات
٣. گیران یان تێکچونی فلتەری بەنزین: ئەو فلتەرە ھەوای نێو مەکینە پاک دەکاتەوە بۆ سوتاندنی سوتەمەنی لەنێو مەکینەدا، لەکاتی گیرانی فلتەرەکە ناتوانێ ئیشی خۆی بکات. 
٤. تێکچونی باترییەکە: ئەمەش بەوپێیەی ھەموو باترییەک تەمەنێکی ھەیە لەکاتی لەکارکەوتنی گرفت دروست دەکات، ھەندێ جار بەھۆی پشتگوێخستنی باترییەکەیە کەخوێ و شێ لەسەر جەمسەری باترییەکان کۆدەبنەوە و چینێکی نەگەیەنەر دروست دەکەن کەووزەی باتریەکە ناگەیەنێت بۆ مەکینەکە. 
٥. تێکچونی دینەمۆ: ئەمەش لەکاربکەوێت واتە ناتوانێ ووزە بگەیەنێت بەبترییکە و بەو جۆرە ئۆتۆمبیلەکە لەکاردەخات. 
٦. تێکچونی پەمپی سوتەمەنی: واتە چیتر ناتوانێ سوتەمەنی بنێرێت بەو جۆرە کارەکە رادەوەستێت ومەکینەکە کارناکات.

مانگ پێشتر - Oct 15 2018 10:45AM
1589
بابه‌تی زیاتر