کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پیاوان ٤ جۆرن لەکاتی توڕەبووندا
SNN: 

ھاوسەران ھەندێ جار توشی ناکۆکی و گرفت دەبنەوە لەدەرەنجامی فشاری ژیاندا کەرووبەرووی یەکێک یان ھەردووکیان دەبێتەوە جا ئەگەر ئەوە لەماڵدا بێت یان لەژینگەی کار، ئەم کێشانەش بەشێوەیەکی دیار گەورە دەبێ ئەگەر یەکێک لەھاوسەران نەتوانێ توڕەیی خۆی قوت بداتەوە. 
بەپێی توڕەبونیان پیاوان ٤ جۆرن: 
١. خێرا توڕە دەبێ و خێرا رازی دەبێت: ئەمەش میزاجی گۆڕاوە و زوو توڕە دەبێ بەڵام زوو ھێمن دەبێتەوە و رازی دەبێ.
٢. بەدرەنگ توڕە دەبێ و بەدرەنگ رازی دەبێتەوە: ئەم جۆرەش زۆر کەم توڕە دەبێ بەڵام رازیکردنی سەختە و توانای ھەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لەکەسی بەرامبەر توڕەبێت.
٣. خێرا توڕە دەبێ و بەدرەنگ رازی دەبێت: ئەم جۆرە پیاوەش مامەڵەکردن لەگەڵی سەختە چونکە ھەموو شتێک توڕەی دەکات و رازی کردنیشی پێویستی بەھەوڵێکی زۆرە. 
٤. درەنگ توڕە دەبێ و خێرا رازی دەبێت: ئەمەش پیاوی دەگمەن و تایبەتە بەجۆرێک توڕە نابێ و میزاجی زۆر تێک ناچێت و رازی کردنەوەشی ئاسانە.

مانگ پێشتر - Oct 15 2018 5:27PM
2487
بابه‌تی زیاتر