ترافیک
ئۆتۆمبیلی نوێی BMX X٧ئاشکرا بوو
SNN: 

دوای چوار ساڵ لەراگەیاندنی کارکردن تێیدا، کۆمپانیای BMW دواجار ئۆتۆمبیلی X٧ی ئاشکراکرد کەلەجۆری SUVی گرانبەھایە کەسێ ریز کوشنی کۆمپانیا ئەڵمانییەکەی ھەیە و بڕیارە لەبەھاری ٢٠١٩دا بکەوێتە بازاڕەکانی جیھانەوە. 
ئۆتۆمبیلەکە پەیکەرێکی دەرەکی بەھێزی ھەیە و جوانترە لەمۆدیلەکانی SUVی کۆمپانیاکە، بەتایبەت عەتەرە زەبەلاحەکەی کەزۆر سەرنجراکێشە لەپێشەوە، لایتەکانیش لەجۆری LED و دەرگای دواوەی گەورەترە لەوانەی پێشەوە.
مۆدیلەکە بەدووجۆر مەکینە بەردەستە ٣ لتری شەش پستۆنی توانای ٣٣٥ ئەسپ و گوڕی ٤٤٧ نیوتن مەتر، ئەوی تریشیان مەکینەیەکی تێربۆی دەبڵ قەبارە ٤.٤ لتری ھەشت پستۆنە بەتوانای ٤٥٦ ئەسپ، گوڕی ٦٤٩ نیوتن مەتر. 
ھەردوو مەکینەکە گێرێکی ئۆتۆماتیکی ھەشت خێرایی ھەیە لەگەڵ سستمی فۆر ویڵ درایڤ. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Oct 17 2018 9:45PM
1329
بابه‌تی زیاتر