کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٦ رێنمایی گرنگ بۆ متمانە بەخۆبوون
SNN: 

ئایا دەترسیت لەرووبەرووبونەوەی شوێنی کار یان ھەست بەوە دەکەیت شارەزاییت کەمترە لەچاو کەسانی تردا، گرفتەکە تەنیا لەچواردەورەکەت نیە بەڵکو لەقبوڵکردنی کەسایەتیتە، دەبێ گرنگی بدەیت بەبنیاتی کەسایەتییەکی بەھێز تا بتوانی ئاستەنگەکانی ژیان تێپەڕێنیت.
لەو رێنماییانەش: 
١. سەربەخۆ بوون: ھەرگیز مەبەرە شوێنکەوتەی کەس و خاوەنی بیرۆکە و کەسایەتی تایبەتی خۆت بە و متمانەت بەخۆت و بیرۆکەکانت بێت.
٢. خاڵەکانی ھێزت دیاری بکە : مەرج نیە شارەزایی ھەموو شتێک بیت و لێھاتوییت ھەبێ بەڵکو بەستە پشت بە ٢ خاڵ ببەستیت و کاری لەسەر بکەیت. 
٣. ئەزمونت باھەبێ و تاقیکردنەوەت ھەبێ: بەردەوام بچۆرە تاقیکردنەوە و ئەزمونی نوێوە و خۆت بەدووربگرە لەترس و دڵەراوکێ و چێژ ببینە لەوەی تاقی دەکەیتەوە و بیپارێزە لەمێشکتدا. 
٤. قبوڵی بۆچوونی کەسانی تر بکە لەچواردەورت مەرج نیە ھاوتای تۆ بێت دەبێ لێی تێ بگەیت . 
٥. بیرکردنەوەی ئەرێنی: ئەرێنیانە بیر بکەرەوە وھەموو بیرۆکە نەرێنییەکان لەمێشکت دەربکە و لەبەردەم ئاوێنەدا بیڵێرەوە کەتۆ بەھێز و بوێر و راشکاویت. 
٦. گوزارشت بکە لەھەستەکانت ومەھێڵە شتە سادەکان کەڵەکە ببێت بەسەرتدا.

مانگ پێشتر - Oct 18 2018 1:52PM
1580
بابه‌تی زیاتر