کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەیەکەم ژوواندا ئەمانە مەکە
SNN: 

لەکاتی یەکەم دیدار و یەکەم ژوواندا خۆشەویستان بیر لەچەندین شت دەکەنەوە کەدەبێتە بنەمای پەیوەندییەکەیان کەبەرەو باشە یان بەرەو خراپە و لەناوبردنی پەیوەندییەکەیان دەبات. 
لێرەدا وێبسایتی Love & Harmony ی تایبەتمەند لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاشکرایکردوە کەدیداری یەکەم بۆ یەکتر ناسین بەر لەھاوسەرێتی لەگرنگترینە و ئەمەش تەنیا ئامادەکاری ناوێ بۆ گرنگیدان بەجلوبەرگ بەڵکو دەبێ لەرووی دەروونییەوە ئامادە بیت.
نابێ ئەم ٥ بابەتە تاوتوێ بکەیت لەم دیدارەی یەکەمدا: 
١. راستە دەڵێن کلیلی گەیشتن بەدڵی پیاو گەدەیەتی، بەڵام باشترە بابەتی باسکردنی جیھانی چێشت و خواردن بکەیتە بابەتی لاوەکی قسەکانت. 
٢. زۆرێک لەکچان باس لەخۆیان زیاتر دەکەن وەک لەوەی بوار بدەن بەکەسی بەرامبەر قسە بکات، دەبێ ئاگاداربیت و بواری گونجاو بدەیتە کەسی بەرامبەر بۆ قسەکردن و گوزارشتکردن لەخۆیان. 
٣. قسەکردن و باسکردنی ھاورێیانت، ئەگەر ئەوان روبەرێکی زۆری ژیانیشتیان داگیرکردوە بەڵام لەیەکەم دیداردا ھەوڵ بدە ھێندە باسی ئەوان نەکەیت تا نەبیتە ھۆی بێزاری بۆ کەسی بەرامبەر
٤. زیادەڕەویی لەقسەکردن و باسکردنی ئایندە: ھەرچەندە ئەمە گرنگە بەڵام زۆر باسکردنی وا لەکەسی بەرامبەر دەگەیەنێت کەتۆ کەسێکی خەیاڵیت و ناتوانیت بێیتە سەر ئەرزی واقیع و بەرگەی بەرپرسیارێتی ناگریت. 
٥. ئاراستەکردنی پرسیاری شەرمەزارکەر: یەکەم دیدار مانای وانیە ئیتر پرسیاری زۆر بکەیت لەکەسی بەرامبەر، یاسایەکی جێگیر ھەیە لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوەش ھەستکردنە بەئارامی لەپەیوەندییدا ئەمەش ھەنگاو بەھەنگاو دێت کەنابێ کەسی بەرامبەر وا لێت تێ بگات کەئەنانیت یان ھێرش بەریت یان تەنیا دەتەوێ زانیاریی وەربگریت، ھەوڵ بدە پرسیارەکانت واتاداربن و بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیت بن و بواربدەن لەتێگەیشتنت بەبێ شەرمەزارکردن.

مانگ پێشتر - Oct 18 2018 2:23PM
1878
بابه‌تی زیاتر