ترافیک
کامیان باشترە ئاوی سەوز یان سور بۆ رادێتەر
SNN: 

رادێتەر لەگرنگترین بەشەکانی سستمی ساردکردنەوەی مەکینەی ئۆتۆمبیل و پاراستنییەتی لەتێکچون و درێژکردنەوەی تەمەنییەتی، لەوەش گرنگتر بونی شلە یان ئاوی رادێتەرە، ئەمەش چەندین جۆری ھەیە جا ئەگەر ئاوی ئاسایی، یان سەوز، یان سوری تێ دەکەیت بەم جۆرە بزانە جیاوازییان چییە. 
١. بەکارھێنانی ئاوی ئاسایی: زۆرێک شۆفێران پێیان وایە باشترین رێگا بۆ ساردکردنەوە بەکارھێنانی ئاوی ئاساییە ئەمەش زۆر ھەڵەیە چونکە ئاوی ئاسایی خوێی تێدایە کەلەسەر دیواری رادێتەرەکە کەڵەکە دەبێت و توشی داخورانی دەکات. کاتێ ئەو ئاوە گەرم دەبێ و لەگەڵ ئاسنی رادێتەرەکەدا کارلێک دەکات لەگەڵ تێپەربونی کاتدا ژەنگ دەکات و ناتوانێ مەکینەی ئۆتۆمبیل سارد بکاتەوە.
٢. بەکارھێنانی ئاوی سەوز: جیادەکرێتەوە بەوەی خوێ و پیسی تێدا نیە لەچاو ئاوی ئاساییدا،ئەمەش ھاوکاری دەکات لەرێگری لەداخورانی رادێتەر و دەبێتە ھۆی ساردکردنەوەی مەکینەکە بەباشی، ھاوکات تەمەنی ٢ ساڵە و تاکە عەیبەش کەھەیبێت ئەوەیە کەمادەی سیلیکای تێدایە کەلەگەڵ تێپەربونی کاتدا چەند بەشێکی سستمەکە زیان پێ دەگەیەنێت. 
٣. بەکارھێنانی ئاوی سوور: ھەمان شێوەی ئاوە سەوزەکە بەسوودە و تەمەنی بەکارھێنانی ٥ ساڵە و مادەی سیلیکای تێدا نیە و کاریگەری خراپی نیە لەسەر رادێتە رو سستمی سارد کردنەوە، بۆیە شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل رێنمایی بەبەکارھێنانی دەدەن بەشێوەیەکی یەکجاریی.

3 هەفتە پێشتر - Oct 22 2018 11:26AM
9758
بابه‌تی زیاتر