ترافیک
بەڤیدیۆ: خێراترین ئۆتۆمبیلی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای Jeep ی ئەمریکی کۆپیەکی نوێی ئۆتۆمبیلی وەرزشی Grand Cherokee ئاشکراکرد.
کۆپیە نوێیەکە مەکینەیەکی تۆربینی تایبەتی ھەیە لەجۆری Hellcat ھەشت پستۆن و گوڕی ١٢٠٠ ئەسپ و قەبارەی ٦.٢ لیتر کەلەماوەی ٢.٣ چرکەدا دەتوانێ لە ٠ ەوە بگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات.
بۆ گەیشتن بەو خێراییە دەکرێ بیخەیتە Sport بۆ کارکردنی ئۆتۆمبیلەکە، کۆمپانیاکە سستمێکی تایبەتی خستەروو بۆ کارکردن و ناردن و سوتانی سوتەمەنی بەشێوەیەکی خێراتر لەمەکینەکەدا، سستمێکی پێشکەوتوی ھەیە بۆ ھاندان و تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیل بەپشت بەستن بەتایەی دوواوە.
خێرایی ئۆتۆمبیلەکە ٢٤٣.١٤ کیلۆمەتر بۆ سەعاتە، بەڵام تاقیکردنەوە زانستییەکان دەریخستوە خێرایی لە٢٥٠ کیلۆمەتر بۆ سەعاتە. 

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 11:48AM
2466
بابه‌تی زیاتر