کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چارەسەری ترسی منداڵ لەدایەنگە
SNN: 

زۆربەی دایکان رووبەروی گرفت دەبنەوە کاتێ منداڵەکەیان دەگاتە قۆناغی دایەنگا و باخچەی ساوایان، بەتایبەت کەقۆناغێکی زۆر ووردە و دەبێ منداڵ بۆ ماوەیەک لەدایکی دووربکەوێتەوە بۆ ئەوەی بچێتە جیھانێکی نوێوە دوور لەخێزان. 
زانایانی بواری دەروونناسی رێنمایی دایکان دەکەن بەپێویستی پابەندبون بەو رێنماییە گرنگانە بۆ شکاندنی بەربەستی ترسی منداڵ لەو شوێنە و راھێنانی لەسەر ئەو جیھانە نوێیە. بەم جۆرە: 
١. ووردە ووردە ببرێتە دایەنگە بۆ نمونە یەکسەر نەبرێت و دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەلای دایکی بوە لەکاتی لەدایک بونییەوە یەکسەر ببرێتە دایەنگە، بەڵکو بۆ نمونە رۆژانە سەعاتێک ببرێتە لای داپیرەی یان پوری یان ماڵی مامی تا ڕابێت لەبیرۆکەی دوورکەوتنەوە لەدایکی، پاشان ببرێتە دایەنگە. 
٢. کاتێ بۆ دایەنگەیەکی گونجاو دەگەرێیت باشترە منداڵەکەشت لەگەڵ بێت تا لەگەڵ دۆخی شوێنەکەدا رێک بکەوێت و شوێنی یاریکردن و چالاکیەکان ببینێت. 
٣. نابێ زۆری لێ بکرێت بۆ خەوتن بەبەھانەی نزیکبونەوەی کاتی چونە دایەنگە، چونکە ئەوکات منداڵەکە رقی لەدایەنگە دەبێتەوە و پێی وایە دایەنگەیە ناھێڵێ بمێنێتەوە یان بەخواستی خۆی یاریی بکات. 
٤. بەر لەوەی بەرەسمی بچێتە دایەنگە، دەبێ لەگەڵ دایەنگەکە قسە بکرێت کەلانیکەم ٢ سەعات دایکەکە لەگەڵی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانێ کاردانەوەی چۆنە لەگەڵ دۆخە نوێیەکە.
٥. دەبێ قسە بەجۆرێک بۆ ئەو منداڵە بکەیت کەوا دایەنگەکەی لەبەرچاو شیرین بکەیت کەشوێنێکی خۆشە و دەتوانێ لەگەڵ ھاورێیانی تری یاریی بکات و کاتی خۆش بەسەربەرێت.
٦. نابێ منداڵ بەیانیان درەنگ بەئاگا بھێنرێتەوە و پەلەپەلی لێ بکرێت کەدرەنگ کەوتوە بۆ دایەنگەکەی بەڵکو دەبێ ھێمنانە بەئاگا بھێنرێتەوە و چەند قسەیەکی بۆ بکرێت کەھاندەری بێت بۆ چوونە دایەنگە و بەدووری بکەیت لەھەر توڕەبوونێک بەھۆی درەنگ کەوتنیەوە.

6 مانگ پێشتر - Oct 25 2018 9:47AM
961
بابه‌تی زیاتر
ئەو ٧ ھۆکارەی پەیوەندی ھاوسەرێتی تێک دەدات ...
بەم جۆرە خۆت لەخۆشەویستی کوێرانە بەدووربگرە ...
بەمانەدا بزانە بەنیازی ھاوسەرێتی نیە ...
٥ رێگا بۆ دیاریکردنی رۆژی ھاوسەرێتی ...
چ کاتێک ژن لەھاورێیەتی مێردەکەی لەگەڵ کچانی شوێنی کار ب...
٥ بنەمای پەیوەندی ھاوسەرێتی دەتوانیت تێی پەڕێنیت ...
٤ رێگر لەبەردەم کاری ژناندا ...
گەربەنیازی ھاوسەرێتیت خۆت لەمانە بەدووربگرە ...
ئەو ٥ کەسەی نابێ کێشەخێزانییەکانتی پێ بڵێیت ...
سودێکی دەست لەناودەستکردنی یەکتری ئاشکرابو ...
ئەمانە ھۆکاری بێزاری ژیانی ھاوسەرێتین ...
ژنان ساڵی ١٧ جار بیر لەوازھێنان لەکار دەکەنەوە...
مێشکی ژن چوار ساڵ لەمێشکی پیاو بچوکترە ...
بەم جۆرە متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت ...
ئەو ھەڵسوکەوتانەی پیاو کەژن نایەوێ پەیوەندی لەگەڵ ببەس...
ئەو ٥ سودەی خۆشویستنی پیاوی باڵاکورتتر ھەیەتی بۆ ژنان...
کات بەسەربردن لەگەڵ دایکان و باوکان تەمەنیان درێژ دەکات...
بەم ٣ ھەنگاوە خۆشەویستە کۆنەکەت لەیاد دەکەیت ...