ترافیک
ڤۆکس واگن تەکنیکێکی نوێی رووناکی ئاشکرادەکات
SNN: 

کۆمپانیای ڤۆکس واگن تەکنیکێکی نوێی رووناککردنەوە دەخاتەروو کەبوار دەدات بۆ کارلێکی ئۆتۆمبیلەکە لەگەڵ ژینگەی چواردەوریدا. 
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە رایگەیاندوە لەئایندەدا لەپاڵ تیشکی لەیزەریدا پشت بەتەکنیکی Hight Performance LED و Micropixel LED دەبەستێت تا ئۆتۆمبیلەکەی بتوانێ ئۆتۆمبیلی تر لەنێو قەرەباڵغیدا بناسێتەوە و لایتی دواوەی لەگەڵ شاشەیەکدا بەئۆتۆمبیلەکانی تر رابگەیەنێ کەوەستانی داھاتوو کەیە.
بۆ رێگری لەو رووداوانەی بەھۆی کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبیلەوە لەکاتی وەستانیدا و لەکاتی تێپەربونی ماتۆرسکیل دروست دەبێت، لایتەکانی لەجۆری LED ە و دادەگیرسێت لەکاتی ھەوڵدان بۆ کردنەوەیدا بۆ ھۆشیارکردنەوە.
بۆ زیاتر کردنی سەلامەتی لەسەر رێگا تەنگ و باریکەکان، لایتی لیدی دەبێ بۆ ھێشتنەوەی لەئاراستەی خۆیدا، بەو جۆرە رێگاکە وەک ئاراستەی رووناکی دەردەکەوێ کەلەگەڵ پانی ئۆتۆمبیلەکەدا دەگونجێت.

3 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 11:45AM
439
بابه‌تی زیاتر