ترافیک
خێراترین ئۆتۆمبیلی بەرھەمھێنا
SNN: 

کۆمپانیای ماکلارینی بریتانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیل "سپید تیل"ی ئاشکراکرد کەدەتوانێ بەخێرایی ٤٠٢ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا گەشت بکات.
ئەم ئۆتۆمبیلە گرانبەھایە سێ کوشنی ھەیەو لۆگۆی کۆمپانیاکەش لەئاڵتن دروستکراوە و بڕیارە ٢٠٢٠ پێشکەش بەکڕیارانی بکرێت.
تێچووی دروستکردنی ئۆتۆمبیلی "ماکلاین ئێف وەن" ٢.٣ ملیۆن دۆلارە و کۆمپانیاکەش تەنیا ١٠٦ دانەی لێ دروست دەکات.
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لەماوەی تەنیا ١٢.٨ چرکەدا دەتوانێ لەسفرەوە بگاتە خێرایی ١٨٦ ملی. 
ئەم ئۆتۆمبیلە دوو بزوێنەری ھەیە بەنزین و ئەوی تر کارەبایی و ئەوپەڕی گوڕی ٩٨٧ ئەسپە. 

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2018 6:40PM
744
بابه‌تی زیاتر