هونه‌ر
لەفیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت
SNN: 

ئەستێرەی بەناوبانگی جیھانی "لیۆناردۆ دی کاپریۆ" رەزامەندی دەربڕی لەسەر بینینی رۆڵ لەفیلمی نوێی "Killer of the Flower Moon"دا.
بڕیارە ئەو فیلمە نوێیە لەھاوینی ساڵی ٢٠١٩ دا دەست بەکاری وێنەگرتنی بکرێت. 
ئەو فیلمە لەرۆمانێکی پڕ فرۆشەوە وەرگیراوە کەلەنوسینی "دەیڤید جارین"ە و "مارتن سکۆرسیی"ی دەرھێنەری ئەمریکی کاری بۆ دەکات. 
رووداوەکانی فیلمەکە باس لەساڵی ١٩٢٠ دەکات کەتێیدا گروپێک لەخەڵک پێداویستییەکانی نەوت لەئەرزەکەدا دەدۆزنەوە و ئەمەش وادەکات ببنە یەکێک لەدەوڵەمەندترینی جیھان بەڵام لەگەڵ تێپەربونی کاتدا ھەموویان دەکوژرێن و دواتر FBI دەست بەلێکۆڵینەوە دەکات. 

3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2018 8:29PM
2455
بابه‌تی زیاتر