کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
١٠ رستە نابێ بەخۆشەویستەکەتی بڵێیت
SNN: 

لەسەرەتای ھەموو پەیوەندییەکدا تاکەکان دەیانەوێ لایەنی ئەرێنی کەسایەتییان بخەنەروو، و ھەمووکات بەرێزبن لەگەڵ ھاوبەشی ژیانیاندا بەڵام لەگەڵ فشاری ژیاندا تاکەکان توشی توڕەیی دەبن و ھەندێ شت دەڵێن کەدواتر پەشیمانی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە وێبسایتی allwomenstalk ، ١٠ رستەی دیاریکردوە کەنابێ بەھاوسەری ژیانتی بڵێیت:
١. تۆ من بەختەوەر ناکەیت: نابێ ئەمە بەھاوسەرەکەت یان خۆشەویستەکەتی بڵێیت چونکە کاریگەری دەروونی دەبێ لەپاڵ کێشە و فشارەکانیدا. 
٢. بڕۆ دەرەوە: ئەمەش ھەرچۆنێک بێت گرفتەکانتان نابێ کەسی بەرامبەر دەربکەیت چونکە ئەمە پەیوەندیتان تێک دەدات. 
٣. خەتای خێزانەکەت و ماڵی باوکتە: ئەمەش نابێ بەھیچ جۆرێک لەکاتی توڕەبوندا باسی ماڵە باوک بکەیت بەخراپە. 
٤. دەبێ بگۆڕێیت: ئەمەش نابێ چونکە دەبێ ھەریەکەتان بگۆڕێ و شێوازی ژیان و سروشتی ژیانتان بگۆڕێ و رێک بکەون. 
٥. ئەم ھاوسەرێتییە لەبەر منداڵەکان بەردەوامە: ئەگەر گرنگی بەھاوسەرەکەت نادەیت بۆچی بەردەوام دەبیت لەگەڵیدا تۆ بەم ووشەیە تەنیا زیان بەھاوسەرەکەت ناگەیەنیت بەڵکو بەمنداڵەکانیش. 
٦. تۆ کەسێکی نمونەیی نیت: ئەگەر بەراستیش وانیە و پێودانگە بەرزەکانی تێدا نیە، مەرج نیە تۆ بیدەیتەوە بەچاویدا چونکە خۆت ھەڵت بژاردووە.
٧. تۆ لەفلان کەس دەچیت: نابێ بەراوردی بکەیت بەکەسی تر چونکە ئەمە شەرمەزارکەرە. 
٨. ئەمە کێشەیەکی گەورە نیە: 
٩. ئەی بۆ ھاوسەری ھاورێکەم بواری ئەمەی پێ دەدات: نابێ بەراوردی ھاوسەرەکەت و ژیانت بکەیت بەژیانی کەسانی تر. 
١٠. ئەگەر تۆ راست بکەیت خۆشت دەویستم: دەست بەم وشە و رستەیە مەکە چونکە ھاوسەرێتی یاریی نیە.

2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2018 10:52AM
1325
بابه‌تی زیاتر