ترافیک
لەزستاندا بەم جۆرە ئۆتۆمبیلەکەت لەژەنگ بپارێزە
SNN: 

لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان و باران بارین و زیادبونی خێرایی با و خۆڵ و رمڵ، شێ زیاد دەکات ئەمەش مەترسی زیادبونی ژەنگ و کەڵەکەبوونی خوێ و ئاو لەسەر پەیکەرەکەی زیاد دەکات. 
دەتوانیت ئەم رێگایانە بگریتە بەر بۆ پاراستن لەو گرفتە:
١. شتنی ئۆتۆمبیل: ھەندێ کەس لەگەڵ ھاتنی زستاندا شتنی ئۆتۆمبیل پشتگوێ دەخات ئەمەش دەبێتە ھۆی داخورانی بۆیاخ و کانزای ئۆتۆمبیلەکە، بۆیە دەبێ بەشێوەیەکی دەوری و رێک و پێک، ئۆتۆمبیل بشۆرێت.
٢. واکسکردنی پەیکەری ئۆتۆمبیل بۆ پاراستنی بۆیەکەی لەشێ و خوێ و تەپوتۆز و قوڕ و رێگری لەژەنگ کردنی. 
٣. پێچانەوەی ئۆتۆمبیلەکە بەنایلۆن ئەمەش باشترە بۆ رووبەرووبونەوەی شوخت و ژەنگ 
٤. بەکارھێنانی کەڤەر بۆ پاراستنی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی باران بارین و بەفردا ئەمەش لەبای بەھێز و شێ و باران و تۆز دەیپارێزێت.

2 هەفتە پێشتر - Oct 30 2018 11:58AM
882
بابه‌تی زیاتر