یاسا
یاسا
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مانچه‌ كوشتی‌
SNN: 

وه‌كو توێژه‌ران و ده‌رونناسان ده‌ڵێن، هیچ كه‌سێك به‌ته‌واوی بێ‌ هه‌ڵه‌ نییه‌و هه‌موان ڕۆژانه‌ توشی چه‌ندین هه‌ڵه‌ ده‌بین له‌په‌یوه‌ندیه‌كانماندا له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌ و ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا له‌وانه‌یه‌ باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌ زۆر قورس بكه‌وێت له‌سه‌ر ژیان و وابكات هه‌میشه‌ له‌كێشه‌و ناكۆكیدا بژین و نائارامی و بێ‌ متمانه‌یی له‌نێوان هاوسه‌راندا دروستبێت، دواجاریش ڕه‌نگه‌ كاره‌ساتی‌ نه‌خوازراوی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌نێوان سه‌نگه‌رو سه‌یراندا ڕویدا.

سه‌یران ژنێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌، فه‌رمانبه‌ره‌و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كوڕێك كردوه‌ به‌ناوی‌ سه‌نگه‌رو ماوه‌ی 12 هاوژینی‌ یه‌كترن.

سه‌نگه‌ر كۆمپانیای هه‌یه‌و كه‌سێكی سه‌رمایه‌داره‌و باری دارایی زۆرباشه‌، ئه‌و موچه‌یه‌ی سه‌یران به‌مانگێك وه‌ریده‌گرێت، سه‌نگه‌ر به‌یه‌ك ڕۆژ ده‌یداتێ، هه‌موو دوو مانگ جارێك سه‌نگه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌یران ده‌گۆڕێت و بۆی ده‌كات به‌ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها، هه‌روه‌ها ئه‌و ژن و مێرده‌ وا بڕیارده‌ده‌ن هه‌موو ساڵێك دوو گه‌شت بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو باشیه‌ی سه‌نگه‌ردا، به‌ڵام سه‌یران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مێرده‌كه‌ی باش نییه‌، به‌وپێیه‌ی سه‌یران هه‌موشتێك له‌به‌رده‌میدا فه‌راهه‌مكراوه‌ ته‌نانه‌ت دوو خزمه‌تكاری هه‌یه‌و هیچ خواردنێكیش ئاماده‌ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ شێفی تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ماڵه‌وه‌.

سه‌یران چه‌ندجارێك نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردوه‌، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌نگه‌ر بۆ سه‌یرانی كردوه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ژن و مێردانه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك سه‌یران ئاماده‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نابێت.

به‌وته‌ی سه‌نگه‌ر، چه‌ندینجار داوای سه‌رجێی له‌سه‌یران كردوه‌، به‌ڵام هه‌رجاره‌و سه‌یران بیانویه‌كی هێناوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی كاته‌كان وتویه‌تی نه‌خۆشم، هاوكات سه‌نگه‌ر له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵكی و ماڵ و كه‌سوكاری خۆی، ئه‌وه‌ی‌ لێ قبوڵكردوه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ لۆمه‌ی نه‌كه‌ن و پێی نه‌ڵێن له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌هاوڕێ و خزمه‌كانیان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن و زۆر داوا له‌سه‌یران ده‌كه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی باشبێت، له‌به‌رچاوی ئه‌وان سه‌یران به‌ڵێنده‌دات باشبێت، به‌ڵام په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ دڵنیایه‌ سه‌نگه‌ر ناتوانێت لێی جیابێته‌وه‌، له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی‌ سه‌نگه‌ر پیاوێكی موسڵمان و له‌خوا ترسه‌و نایه‌وێت به‌ڕێگه‌ی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه‌دا بێت.

ڕۆژ دێ‌ و ڕۆژ ده‌ڕوا، كارده‌گاته‌ سه‌رئه‌وه‌ی، ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندی نێوان سه‌یران و سه‌نگه‌ر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی به‌مانگ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكه‌ن.

ڕۆژێك سه‌یران ده‌تۆرێ و ده‌چێته‌وه‌ ماڵی باوكی، به‌ڵام سه‌نگه‌ر پاره‌و سه‌یاره‌و منداڵه‌كانی لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌و وه‌ك سزایه‌ك سزای ده‌دات، دواتر ماڵی باوكی سه‌یران دوای چه‌ندینجار لێپرسینه‌وه‌ له‌هۆكاری تۆرانه‌كه‌ی سه‌یران له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:"نوشته‌مان لێكراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نامه‌وێت نه‌ سه‌نگه‌ر ببینم نه‌ له‌گه‌ڵی بژیم"، چه‌ندینجار ده‌چێته‌ لای پزیشكی ده‌رونی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری نییه‌.

دواتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ تۆراوه‌ سه‌یران فه‌رمانبه‌رێكی هاوڕێی هه‌یه‌ كوڕه‌و ناوی‌ (ئارام)ه‌، كاتێك بابه‌ته‌كه‌ ده‌زانێت، خۆی له‌سه‌یران نزیكده‌كاته‌وه‌ تا كارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا دروسده‌بێت و چه‌ندجارێك كاری سه‌رجێی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئارام بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ری‌ سه‌یران پاره‌ی هه‌یه‌، له‌چه‌ندین كاری سه‌رجێیدا وێنه‌و ڤیدیۆی خۆیی و سه‌یران تۆمارده‌كات، سه‌ره‌تا ئارام ڤیدیۆیه‌كه‌ ده‌نێرێت بۆ سه‌یران و داوای 10 ده‌فته‌ر دۆلاری‌ لێده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌ینێرێت، ئه‌وا ڤیدیۆیه‌كان ده‌نێرێت بۆ سه‌نگه‌ری مێردی، به‌ڵام سه‌یران هه‌ر پاره‌كه‌ نادات، دواتر ئارام داوای پێنج ده‌فته‌ر ده‌كات، سه‌یران هه‌ر نایدات و زۆر له‌ئارام ده‌پاڕێته‌وه‌ ڤیدیۆیه‌كان نه‌نێرێت بۆ سه‌نگه‌ر.

ڕۆژێك ئارام یه‌ك ڤیدیۆ ده‌نێرێت بۆ سه‌نگه‌رو سه‌ره‌تاش سه‌نگه‌ر هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ دادگاو تۆماری جیابونه‌وه‌ ده‌نوسێت.

سه‌نگه‌ر به‌ئارام ده‌ڵێت:"ئه‌و تۆماره‌ ڤیدیۆیانه‌ چی لێده‌كه‌یت بیكه‌، چونكه‌ من له‌سه‌یران جیابومه‌ته‌وه‌"، كاتێكیش سه‌یران كه‌ به‌مه‌ ده‌زانێت بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ تۆڵه‌ له‌ئارام بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ئارامه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بێت بۆ ماڵه‌وه‌ پاره‌كه‌ی بداتێ، به‌ڵام ئارام ڕازینابێت، بۆیه‌ داوا ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی شار یه‌كتر ببینن.

سه‌یران ده‌مانچه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و له‌كاتی ئاڵوگۆڕی پاره‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێل ئارام ده‌كوژێت، به‌ڵام له‌وكاته‌دا دوكه‌س چاویان لێده‌بێت كه‌ ژنێك پیاوێك ده‌كوژێت، بۆیه‌ ناهێڵن ڕابكات و پۆلیسی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌ره‌نجامیش سه‌یران به‌ماده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عیراقی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌رداده‌سه‌پێندرێت.

تێبینی‌: ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، ئه‌و ناوانه‌شی‌ له‌م به‌سه‌رهاته‌دا هاتون خوازراون و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان و ناوی‌ شاره‌كه‌ش لای‌ SNN پارێزراوه‌.

2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 11:40AM
5021
بابه‌تی زیاتر
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....