ترافیک
بەم فێڵە مەھێڵە جامی ئۆتۆمبیلەکەت ھەڵم بکات
SNN: 

یەکێک لەو شتە بێزارکەرانەی لەوەرزی زستاندا رووبەروت دەبێتەوە کەڵەکەبوونی ھەڵمە لەسەر جامی ئۆتۆمبیل ئەمەش بەتەواوی مەودای بینین دەگرێت و ئەمەش دیاردەیەکی باوە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمای دەرەوەی ئۆتۆمبیلدا دروست دەبێت کەجیاوازە لەچاو ناوەوەیدا بۆ رزگاربونیش لێی پێویستە جامی ئۆتۆمبیلەکە بکەیتەوە بەڵام لەکاتی باراندا ئەوەش سەختە. 
ھەندێ لەشۆفێرانیش ناچاردەبن کەبەفڵچە یان پەڕۆ بیسڕن ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبونی زیاتری ھەڵم بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر جامەکان. 
باشترین رێگا و سادەترینیش بەکارھێنانی فێڵێکە کەخۆی دەبینێتەوە لەبەکارھێنانی (کات لیتر)دا کەبریتییە لەجۆرێک کریستاڵ کەبۆ پشیلە دادەنرێ تا ئەو ئاوە بمژێت کەلەکات میزکردندا دەری دەدات، بەوپێیەی مادەکە زۆر بەباشی دەتوانێ ئاو بمژێت.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو فێڵە جوتێک گۆرەویی بھێنە و مادەکەی تێ بکە و ھەردوو سەری ببەستە و گۆرەوییەکی تری تێ بکە وجوان بیبەستە. 
پاشان ھەردوو گۆرەوییەکە بخە ئۆتۆمبیلەکەوە لەشوێنێکدا کەرێگر نەبێ لەچاوی شۆفێرەکە یان لەژێر کوشنەکە دایبنێ و دواتر لەرۆژانی تردا تێبینی دەکەیت کەجارێکی تر ھەڵم لەسەر جامەکان کەڵەکە نابێت لەدەرەنجامی مژینی ھەڵمەکە لەرێی کریستاڵەکانەوە.

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Nov 4 2018 7:53PM
33682
بابه‌تی زیاتر
کامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبیلیشدا دادەنرێت ...
رەینج رۆڤەر ئیڤۆکی نوێ بەرھەم دێت ...
نیسان ئۆتۆمبیلی نوێی ئاشکراکرد ...
کەتایەکانت بووە ئەم ڕەنگە یەکسەر دەبێ بیگۆڕیت...
بەڤیدیۆ: کاریگەری تەقینی تایە لەخێرایی ٢٩٠ دا...
فۆرد ئیکسپلورەر خۆی تایەکانی پەنچەری دەکات ...
ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا بدزیت فرمێسکت پێ دەڕێژێ ...
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئۆتۆمبیلەکەت بەنزین زۆر سەرف دەکات...
قەڵایەکی گوللەنەبڕە لەسەر تایە ...
بڕیارێک لەبارەی فۆرد تۆرەس و کروزەوە درا ...
بۆ ئەو شۆفێرانەی گەشت دەکەن پەیڕەویی ئەم رێنماییانە بکە...
تایەی نوێ بۆ پێشەوە دەبەستیت یان بۆ دواوە؟ ...
تاچەند ئاساییە ریقنەی باڵندە لەئۆتۆمبیل نەکەیتەوە...
بەڤیدیۆ: مۆدیلی نوێی مرسیدس GLC ٢٠٢٠ ئاشکرابوو ...
لەم کاتەدا دەبێ یەکسەر ئاوی رادێتەر بگۆڕیت ...
بەم مەرجانە چاویلکەی دژە خۆر بەکاربھێنە لەکاتی شۆفێریدا...
ھۆکاری لەرزینی دۆسەی بەنزین لەکاتی شۆفێریدا...
بەم جۆرە بەبێ سەرپێچی لەترافیک لایت دەردەچیت ...