هونه‌ر
گلادییەیتەر دەگەڕێتەوە
SNN: 

فیلمی گلادییەیتەر دووبارە دەگەرێتەوە بۆ شاشەی سینەما بەوپێەی بەرھەمھێنەرە سینەماییەکان پرۆژەی بەشی دووەمیان ئاشکراکردووە. 
بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکان ریدلی سکۆت دەرھێنەری بریتانی بەناوبانگ کاردەکات لەسەر بەشی دووەمی ئەو فیلمە بەناوبانگە کەلەساڵی ٢٠٠٠ دا دەرکرا و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستھێنا.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە کەچیرۆکەکە گرنگی دەدات بەلۆشیۆسی خوشکەزای ئیمپراتۆری رۆما لەبەشی یەکەمی کۆمۆدۆس کەمنداڵێک بوو سەرسامی سەرکردە ماکسیمۆس بوو کەلەکۆتایی ئەو فیلمە بەناوبانگەدا کوژرا. 
فیلمی گلادییەیتەر سەرکەوتنێکی ئەفسانەیی بەدەستھێنا لەجیھاندا بەوپێیەی ٤٦٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە سەرباری ٥ خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی باشرین فیلمی ساڵ.

2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 8:51PM
2210
بابه‌تی زیاتر