ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەئاوی ترۆزییە تاڵە چەوری بسوتێنە
SNN: 

کاریلا یان ترۆزییە تاڵە یەکێکە لەباشترین جۆری سەوزە کەشەکر دادەبەزێنێت بەھۆی بونی بیبتیدەوە کەھاوشێوەی ئەنسۆلینە و ھاوکارە لەپاڵاوتنی خوێن و روبەرووبونەوەی ژەھردا، سەرباری کانزا و ڤیتامینەکان، ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و رێژەیەکی باشی ریشاڵی خۆراکی تێایە.
بەپێی راپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٠ی گۆڤاری BMC بۆ پزیشکی جێگرەوە، کاریلا یان ترۆزییە تاڵە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خانە چەورییەکان و رێگری لەدروستبونی خانە چەورییە نوێیەکان، ئەمەش وادەکات ببێتە ھۆکارێکی سروشتی خێرا بۆ چارەسەری قەڵەویی و دابەزاندنی کێش. 
ھەر ١٠٠ گرام ترۆزییە تاڵە ٣٤ کالۆری تێدایە ئەمەش دەبێتە جێگرەوەیەکی باشتر لەچاو گیراوە غازییەکاندا بۆ سەرخستنی رێجیم و سستمی خۆراکی کاریگەر.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 1:36PM
832
بابه‌تی زیاتر