ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ماچکردن توشی شێرپەنجەی گەدەت دەکات
SNN: 

زانایان ئاشکرایانکردوە کەبەکتریای گەدە یان ئەوەی بە Helicobacter Pylori ناسراوە ھاندەری شێرپەنجەیە و لەرێی ماچەوە دروست دەبێت. 
وێبسایتی Clutch لەزاری زانایانەوە ئاشکرایکردوە ٦٠%ی مرۆڤ توشی ئەو بەکتریایە بون کەمرۆڤ توشی شێرپەنجەی پلە یەک دەکات بەو جۆرە توشبون بەشێرپەنجەی گەدە بەھۆکاری ئەو بەکتریایە زۆر بەرزە. 
توێژەران دەڵێن ئەم بەکتریایە توشی ھەوکردن و قورحەی گەدەت دەکات بۆیە چارەسەر دەبێ بەسەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر بێت چونکە چارەسەرەکە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەدەرکەوتنی شێرپەنجەی گەدەدا کەساڵانە ٨ ملیۆن کەس بەھۆیەوە دەمرن. 
شارەزایان دەڵێن ئەم بەکتریایە لەچەند شوێنێکی جیاوازی لەشدا ھەیە و لەبۆشایی دەم و ناو لیکدا بونی ھەیە بۆیە یەک ماچی سادە ھاندەرە بۆ توشبون بەشێرپەنجەی گەدە.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 2:10PM
7115
بابه‌تی زیاتر