ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١٣ سودی خواردنی کەستانە لەزستاندا
SNN: 

کەستانە یەکێکە لەگرنگترین جۆری چەرەسەکان کەباشترە لەوەرزی زستاندا بخورێت بەھۆی بونی رەگەزە خۆراکییە گرنگەکانەوە بۆ لەش کەمرۆڤ گەرم دەکاتەوە و چەوری و نیشاستە و پرۆتین و چەندین جۆری ڤیتامین بی و ئەی و سی پێ دەدات سەرباری بونی کالۆری کەمتر لەوەی چەرەسی ئاسایی ھەیەتی. 
کەستانە سودی چارەسەرکاری و خۆراکی ھەیە: 
١. سەرچاوەیەکی گەورەی ریشاڵە
٢. رێژەی کۆلیسترۆڵ لەلەشدا کەم دەکاتەوە 
٣. بنیاتی لەش دەکاتەوە بەھۆی بونی پرۆتین و کالیسیۆمەوە
٤. ھاوکارە لەلەناوبردنی ھەوکردنی پوک و ددان دا. 
٥. پاراستنی تەندروستی مولولەکانی خوێن.
٦. گەڵاکانی بەسودە بۆ چارەسەری پەتا
٧. چارەسەری گرفتی دەمار و رۆماتیزم 
٨. رێژەیەکی زۆری ئاوە کەدەگاتە ٥٢%. 
٩. خۆراکێکی سەرەکیی و تەندروستە بۆ وەرزشەوانان
١٠. باشترینە بۆ چارەسەری مایەسیری
١١. توێکڵەکەی بۆ دابەزاندنی تا و برین بەسوودە
١٢. ئەوانەی گرفتی کەم خوێنیان ھەیە باشترە بیخۆن 
١٣. فۆلیک ئەسیدی تێدایە کەگرنگە بۆ ژنی دووگیان

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 2:51PM
1398
بابه‌تی زیاتر