ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ چارەسەری پەتا و نەخۆشیەکانی زستان خورما بخۆن
SNN: 

ھەندێ کەس پێی وایە ھەرچی شیرین بوو ئەوا کالۆری زۆرە و تەندروست نیە بەڵام چەند جۆرێکی میوەی ووشککراو ھەیە کەدەوڵەمەندە بەشەکر و بەسوودیشە لەنمونەی ئەوانەش خورما ھەیە کەچەندین سودی ھەیە ئەگەر بەزستان بخورێت دەتپارێزێت لەچەندین نەخۆشی وەک پەتا و ھەوکردنی جومگەکان و ھەستیاری و ئەنفلۆنزا. 
خورما ئاسن و کالیسیۆم  و ڤیتامین و مەگنیسیۆمی تێدایە کەلەشت لەزستاندا گەرم دەکاتەوە. 
ئەگەر توشی پەتا بوویت: 
٣ دەنک خورما لەگەڵ ھێل  و چەند پارچەیەک بیبەری تیژ بخە ئاوی گەرمەوە و وەک گیراوەیەک بەر لەخەوتن و دوای پاڵاوتنی بیخۆرەوە. 
چارەسەری رەبوو دەکات: 
رۆژانە بەیانی و ئێوارە ٢ دەنک خورما بخۆ
بۆ چارەسەری قەبزی: 
خورما بخەرە ئاوەوە شەو تا بەیانی و دواتر بەیانییەکەی بیدە لەخەڵاتە و بیپاڵێوە و لەسەر سکی ناشتا بیخۆرەوە. 
بۆ تەندروستی دڵ:
سودی بۆ دڵ زۆرە چونکە دەوڵەمەندە بەریشاڵ و پارێزگاری لەرێژەی لێدانەکانی دەکات و کۆنترۆڵی دەکات و رێگرە لەدروستبونی جەڵتە بەتایبەت لەزستاندا. 
دژی ھەوکردنی جومگەکانە: 
بەوپێەی دژەھەوکردنە، خورما بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ھەوکردنی جومگەکان بەتایبەت لەزستاندا. 
بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن: 
بەھۆی بونی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمەوە دەبینیت بەشێوەیەکی سروشتی فشاری خوێن دادەبەزێنێت بۆیە باشترە رۆژانە ٥ بۆ ٦ دەنکی لێ بخورێت.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 3:16PM
1477
بابه‌تی زیاتر