ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خواردنەوە گەرمەکان بەم جۆرە بخۆیتەوە توشی شێرپەنجەدەبیت
SNN: 

زۆرێک لەئێمە کوپی پلاستیکی بەکاردەھێنین بۆ چا و قاوە خواردنەوە یان چەقۆ و کەوچکی پلاستیکی بەکاردەھێنین، نازانین چ کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر تەندروستیمان. 
لەبەرامبەریشدا ھۆشداریی دەدرێت بەکارھێنانیان بەھۆی مەترسیەکانی لەسەر تەندروستی و لەش و زیانەکانی بۆ توشبون بەنەخۆشی وەک نەخۆشی شێرپەنجە. 
ھۆکاری سەرەکیی خۆی دەبینێتەوە لەپێکھاتەی سەرەکی کوپە پلاستیکیەکاندا کە بریتیە لە پیسفینۆل و پۆلی پرۆپیلین کەدوو مادەی کیمیایی دەستکردن. 
ئەم مادانە لەساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە بەکاردێن بۆ دروستکردنی پێکھاتە پلاستیکییەکان و دروستکردنی قاپ و پێداویستی تر بۆ خەزنکردنی مادە خۆراکی و خواردنەوەکان.
کاتێ کوپی پلاستیکی بەکاردەھێنین ئەوا گەرمی شلەکە کوپەکان گەرم دەکات و ئەو مادانەی لێی دروست کراوە دەچێتە نێو پێکھاتەی خۆراک و خوارنەوەکانی وەک چاو و قاوەوە.
ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبونی قەڵەویی و کاریگەری دەبێ لەسەر پێگەیشتنی کەسەکە و توشی شێرپەنجە و نەخۆشی تری دەکات، کاریگەری دەبێ لەسەر بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین لەپەنکریاسدا، کاریگەری لەسەر ئاستی گلوکۆز دەبێ، کاریگەری دەبێ لەسەر گەشەی کۆئەندامی میز و گەشەی مێشک.
ھاوکات شتنی کوپ و پەرداخی پلاستیکی بەئاوی گەرم و دووبارە بەکارھێنانی بۆ خواردنەوەی ساردیش بێت ھەر زیانی ھەیە. 
بونی رێژەی زۆری پیسفینۆڵ لەلەشدا بۆ ژنی دووگیان و کۆرپەلە مەترسیدارە و توشی شێرپەنجەی مەمکی دەکات. 
لەپیاواندا توشی شێرپەنجەی پرۆستاتی دەکات و تۆو کەم دەکات و توشی نەزۆکی دەکات.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 9:03PM
2084
بابه‌تی زیاتر