ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەری خێرا بۆ دڵ تێکەڵھاتن
SNN: 

چەندین ھۆکار ھەن کەکاریگەرییان ھەیە لەسەر دڵتێکەڵھاتن لەوانەش گرفتی گەدە و شەقیقە و بارودۆخی تەندروستی و بەکارھێنانی دەرمان. 
لێرەدا رێگایەکی خێرا دەخەینەروو بۆ چارەسەری سروشتی دڵ تێکەڵ ھاتن: 
١. گەڵای نەعنا : ئەمەش تەندروست و بەسوودە. گەڵای نەعنا بھێنە و ١ سەعات بیکوڵێنە و دواتر بیپاڵێوە و بیخۆرەوە، یان گەڵای نەعنا بجورە
٢. سرکەیی سێو: بەسوودە بۆ ھێورکردنەوەی گەدە و باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنت لەژەھراویی بون بەھۆی خۆراکەوە ھاوکات دژ میکرۆبە. ١ کەوچک ھەنگوین و سرکەی سێو بخەرە کوپێک ئاو و بیخۆرەوە. 
٣. رەگی زەنجەبیل: ئەمەش لەوڵاتانی ئاسیا بەکاردێت بەوپێیەی چارەسەری گرفتەکانی ھەرس دەکات. پارچەیەک رەگی زەنجەبیل بجورە و ١ کەوچک ھەنگوینی بکە بەسەردا.
٤. زیرە: ھاندەری پەنکریاسە بۆ کارکردن بۆ لەناوبردنی ئەو حاڵەتە. نیو کەوچک زیرە بکەرە ١ کوپ ئاوی گەرم و بیخۆرەوە. 
٥. ئاوی پیاز: بەسود و کاریگەرە بەڵام یەک گرفتی ھەیە ئەویش ئەوەیە کەبۆنی ناودەمت ناخۆش دەکات. 

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 12:38PM
1029
بابه‌تی زیاتر