ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم گیراوەیە وورگ دابەزێنە
SNN: 

بوونی ورگێکی زل و قەڵەویی گرفتێکی باوە کەزۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنێت بۆ نەھێشتنی ئەو گرفتەش رەنگە زۆرێک رێگا تاقی کرابێتنەوە بەڵام بێ سوود بووبن، لێرەدا گیراوەیەکی تر دەخەینەروو بۆ چارەسەری گرفتەکە و دابەزاندنی وورگ. 
پێکھاتەکانی: 
لیمۆ : بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و بی و بی ١ و کانزاکانی وەک سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و کالیسیۆم 
لیمۆ سستمی بەرگری بەھێز دەکات و گلوکۆز رێک دەکاتەوە، دژ بەکتریایە، ژەھر لەلەش دەردەکات، ھاوکاری لەسارێژبونی برین دەدات. 
خەیار: رووپۆشی گەدە دەپارێزێت، لەش پاک دەکاتەوە، دژی قەتیسبونی شلەمنییە و میزت زۆر پێ دەکات، ئاستی یوریک ئەسید رێک دەکاتەوە. 
زەنجەبیل: بەسوودە بۆ چارەسەری گرفتی خەمۆکی، رۆماتیزم، سەرئێشە، گرفتی نەخۆشیەکانی دڵ، گرفتی ھەناسەدان، ھەرس، پەتا.
نەعنا: زۆر باشە بۆ سستمی ھەناسەدان، دژەھەوکردنە، یارمەتی پێست دەدات، کوالێتی شێوازی خەوتن باشتر دەکات، سوڕی خوێن باشتر دەکات و دژی نیگەرانی و دڵەراوکێیە.

بەم جۆرە ئامادەی بکە: 
١ خەیار
٤ لیمۆ
 ١ رەگی زەنجەبیل 
١٠ گەڵای نەعنا 
٢ لیتر ئاو
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیخە سەلاجەوە تا ٦ سەعات دواتر بیخۆرەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 12:55PM
3931
بابه‌تی زیاتر