ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
11 سودی ئاوی جه‌رجیر
SNN: 
ده‌زانرێت كه‌جه‌رجیر چه‌ندین سودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ لێره‌دا سوده‌كانی ئاوی جه‌رجیر ده‌خه‌ینه‌روو كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌شێوه‌ی‌ گیراوه‌كه‌یدا بیخۆیته‌وه‌ یان تێكه‌ڵی‌ گژوگیا وسه‌وزه‌ی‌ بكه‌یت. 
له‌سوده‌كانی: 
1-ته‌ندروستی پێست: خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی جه‌رجیر پێویسته‌ بۆ له‌ش و ڤیتامین سی و ئه‌ی‌ ده‌داته‌ له‌شی‌ مرۆڤ و شانه‌ی‌ پێست نه‌رم و جوان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌ندروستی پێست باشترده‌كات. 
2-قژ نه‌رم و جوان ده‌كات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی قژ ده‌كات وه‌ك روتانه‌وه‌ی‌ قژ و رزگاربون له‌كرێش.
تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ په‌تای‌ هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر گرفتی‌ كه‌می ئاسنت هه‌یه‌ ده‌توانیت ئاوی جه‌رجیر بخه‌یته‌ سستمی خۆراكی خۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی‌ ڤیتامین سی تێدایه‌.
تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ هه‌وكردن: به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ڤیتامین سی واده‌كات له‌ش بتوانێ رووبه‌رووی‌ هه‌وكردن بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هاوكاره‌ له‌رزگاربون له‌نیشانه‌كانی په‌تا و ئه‌نفلۆنزا. 
دژه‌ ئۆكسانه‌: ئاوی جه‌رجیر رێژه‌یه‌كی‌ باشی دژه‌ ئۆكسانی هه‌یه‌كه‌هاوكاری‌ له‌ش ده‌كات له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واره‌ زیانبه‌خشه‌كانی ره‌گه‌ ئازاده‌كان و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واره‌كانی پیربون. 
چالاككه‌ری‌ سێكسییه‌ ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی‌ به‌خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی جه‌رجیر به‌رێژه‌ی‌ چه‌ند جارێك له‌هه‌فته‌یه‌كدا.
كۆنترۆڵی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا: ئه‌مه‌ش هاوكاری‌ ده‌كات له‌پاراستنی رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا و زیادبونی مژینی كاربۆهیدرات له‌له‌شدا.
ئێسك ته‌ندروست ده‌كات به‌وپێیه‌ی‌ كالیسیۆم وڤیتامین سی و مه‌گنیسیۆمی تێدایه‌
باشتركردنی هه‌رس: به‌وپێیه‌ی‌ ریشاڵ و ڤیتامین سی و هانده‌ری ده‌ردانی گه‌ده‌ 
به‌هێزكردنی بینایی: ئاوی جه‌رجیر دژه‌ ئۆكسانی لۆتین و زیاكسانسینی تێدایه‌
رژێنی ده‌ره‌قی باشتر ده‌كات به‌هۆی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌یۆده‌وه‌ كه‌هانده‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌گرفتی‌ رژێنی ده‌ره‌قیان هه‌یه‌. 

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:51PM
1470
بابه‌تی زیاتر