ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەری سک ئاوسانی ژنی دووگیان
SNN: 

لەو نیشانانەی کەژنانی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا رووبەروی دەبنەوە ئاوسانی ناوسکە کەئازاری سک و قەبزیشی بەدوادادێت ئەمەش لەمانگی یەکەمدا ھۆکاری زۆری ھۆرمۆنی ئیسترۆجینە کەکاریگەری دەبێ لەسەر ماسولکەکانی کۆئەندامی ھەرس، میتابۆلیزم کەمتر دەکات و ئاوسان و غازات زیاتر دەبێ. 
دوور لەدەرمان و چارەسەرە کیمیاییەکان، دەتوانیت سود لەم پێکھاتە سروشتییانە ببینیت: 
زەنجەبیل: 
باشترینە ئەگەر بەم جۆرە بخورێت: ١ کەوچک زەنجەبیل و ١ کەوچک ھەنگوین بخە شوشەیەک کەئاوی گەرمی تێدا بێت، و بیخۆرەوە بەراوێژی پزیشکەکەت.
نەعنا: 
زۆر بەسوودە بەھۆی بونی مادەی مەنسۆلەوە کەغازات دەردەکات و ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس ناھێڵێت. 
بەدوو رێگا بەکاری بھێنە، یان گەڵای فرێشی نەعنا بجوو بەر لەنان خواردن، یان چەند گەڵایەکی بخەرە کوپێک ئاوی گەرم و ١٥ دەقیقە جێی بھێڵە و رۆژانە ٣ جار بیخۆرەوە. 
بەیبون: 
ئاوسان ناھێڵێ و ماسولکەی کۆئەندامی ھەرس ئارام دەکاتەوە. 
١ کەوچک گوڵی فرێشی بەیبون بخەرە کوپێک ئاوی گەرم تا ١٥ دەقیقە و پاشان بیپاڵێوە و بیخۆرەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 2:13PM
924
بابه‌تی زیاتر