ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رووناکی شین فشاری خوێن دادەبەزێنێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ساری و ھاینرس ھاینە لەشاری دۆسلدرۆفی ئەڵمانی دەریخستوە کەبەرکەوتنی رووناکی شین کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر دابەزاندنی فشاری خوێن. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیە ١٤ پیاو بۆ ماوەی نیو سەعات روناکی شینیان خراوەتە سەر دەرکەوتوە کەفشری خوێنیان بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراو دابەزیوە. 
زانایان دەڵێن رووناکی شین ھاندەری دەردانی ئۆکسیدی نیترۆکە کەدەبێتە ھۆی ھێورکردنەوەی مولولەکانی خوێن و دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن. 
زانایان دەڵێن بەرکەوتنی رێژەیەکی دیاریکراوی رووناکی شین نابێتە ھۆی توشبون بەشێرپەنجە وەک تیشکی سەروو بنەوشەیی کەتیشکی خۆر دەریدەدات. 
توێژینەوەکە دەڵێت رووناکی شین ددەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی فشاری خوێن بەرێژەی ٨ ملیمەتر جیوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رەقبونی خوێنبەرەکان، ھێورکردنەوەی مولولەکانی خوێن، دابەزینی مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ.

هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 2:36PM
647
بابه‌تی زیاتر