ترافیک
بەم جۆرە رێگە لەدزەکردنی باراناو بگرە لەجامەوە
SNN: 

دزەکردنی ئاوی باراناو لەرێی جامی ئۆتۆمبیلەوە زیانی ھەیە بۆ بەشەکانی ناوەوەی ئۆتۆمبیل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و کێبڵەکانی لەکاردەخات. 
ئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە لەوانە خراپ بەستنی جامی ئۆتۆمبیل یان تێکچونی لاستیکی چواردەوری جام یان شکانی.
بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش دەبێ پشکنینی جامەکە بکرێت بۆ بونی شوێنی دزەکردنی ئاوەکە. 
ھەوڵ بدە قاپێک بھێنیت پڕ بێت لەئاو و سابون، و بیکە بەسەر جامەکەدا لەسەرەوە بۆ خوارەوە تا بگاتە لاتەنیشتەکانی. 
پاشان ھەوای لێ بدە ئەگەر ھەستت کرد دزەکردنی ھەیە ئەوا ئەو شوێنە لاستیکەکە لێ بکەرەوە و پاکی بکەرەوە و بەمادەیەکی لەزگە دایپۆشەوە و فشری بخەرەوە سەر و بیخە بەر خۆر با وشک بێتەوە.

مانگ پێشتر - Nov 10 2018 7:11PM
1042
بابه‌تی زیاتر