ترافیک
چۆنیەتی پاککردنەوەی پەڵەی کوشنی ئۆتۆمبیل
SNN: 

یەکێک لەگرفتەکانی کوشنی قوماش ئەوەیە خێرا پیس دەبێ و پەڵەی لەسەر دروست دەبێت، ھەندێ لەشۆفێرانیش نازانن چۆن پاکی بکەنەوە، بۆیە لێرەدا شێوازێک بۆ پاککردنەوەی دەخەینەروو: 
١. بەھۆی کەڵەکەبوونی تۆز و خۆڵ لەسەر قوماشەکە، پێویستە گسکی کارەبایی بەکاربھێنیت بۆ پاککردنەوەی ئۆتۆمبیل لەناوەوە و سەر کوشتنەکان.
٢. پارچەیەک قوماشی تەڕ کراو بەکاربھێنە و کوشنەکانی جوان پێ بسڕە و ھاڕاوی پاکەرەوە و سابون بەکاربھێنە. 
٣. لەکاتی بونی پەڵەی سەختدا دەتوانیت ئاوی گەرم و قوماش بەکاربھێنیت بۆ پاککردنەوە، یان خاولییەکی تەڕکراو بەئاوی سارد بەکاربھێنە و کەمێک سابون بدە لێی. 
٤. ئەگەر پەڵەی چەوری ھەبوو لەسەر قوماش، دەتوانیت بەدەرمانی پاککردنەوەی ناو ماڵ، پاکی بکەیتەوە و تێکەڵی ئاوی بکەیت و بیدەیت لەشوێنی پەڵەکە.

مانگ پێشتر - Nov 11 2018 10:01AM
1198
بابه‌تی زیاتر