کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٨ سودی سینگڵ بوون بزانە
SNN: 

زۆر راپۆرت بڵاو دەکرێتەوە لەبارەی سودەکانی خۆشەویستی لەسەر باری دەروونی و جەستەیی، و قەبارەی ئەو زیانەی ژیان بەتەنیایی دروست دەکات بەڵام وێب سایتی Naturalfoodseries چەند سودێکی دەروونی "سینگڵ بوون" و تەنیایی ئاشکراکردووە: 
١. پارەیەکی باشتر بۆ خۆت کۆدەکەیتەوە بەپێچەوانەی ئەوانەی ژیانیان ھێناوە و پارە لەژن ومنداڵدا سەرف دەکەن. 
٢. فراوانترکردنی تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: کەسی سینگڵ دەتوانێ لەگەڵ ھاورێکانی بچێتە دەرەوە و تۆڕێکی گەورە پەیوەندی ببەستێ و کاتێکی خۆشیان لەگەڵ بەسەربەرێت بەپێچەوانەی ئەوانەی ھاوسەرێتییان کردوە و ژن و منداڵ و بەرپرسیارێتیی لەسەر شانە. 
٣. رێژەیەکی باش دەخەوێت: سینگڵ رێژەیەکی باش دەخەوێت و ئەمەش وادەکات بەئارامی ژیانی کۆمەڵایەتی باشتر بەرێ بکات بەپێچەوانەی ھاوسەردارانەوە کەدەبێ بەیانیان بەئاگابێن و کاروباری رۆژانە بەجێ بگەیەنن و گوێ لەپرخە پرخی ھاوسەرەکانیان بگرن. 
٤. گرنگیدان بەکار : کەسی سینگڵ دەتوانێ باشتر گرنگی بدات بەکارەکەی و چەندین سەعات لەکاردا بمێنێتەوە ئەمەش کەسی ھاوسەردار پێی ناکرێت.
٥. ھەستکردن بەسەربەخۆیی زیاتر لەماڵدا و پێویست ناکات مەسرەفی ماڵ بکات و بەرێوەی بەرێت بەڵکو دەتوانێ بەپێچەوانەوە بەتەنیا بژی .
٦. ھەرکات بیەوێ دەتوانێ گەشت بکات و باری دەروونی خۆی باشتر بکات لەکاتێکدا کەسی ھاوسەردار دەبێ چەندین ھەفتە پلان دابنێ و بەھانە بھێنێتەوە بۆ رازی پێکردنی ھاوسەرەکەی و پرس کردن و گرفتی پارە و دارایی دروست دەبێ.
٧. خێرا دۆزینەوەی ھاوسەر لەتەمەنێکی منداڵیدا ھەڵەیە چونکە لەم قۆناغەدا مرۆڤ جوان تێناگات مانای خۆشبەختی چیە و دەکرێ ژیانی بگۆرێ بۆ خراپتر و باری دەروونی خراپ بێت، بەڵام بەپێچەوانەی سینگڵەوە کەھەنگاوێک دەنێت بۆ ھاوسەرێتی لەدوای بیرکردنەوەیەکی عاقڵانە و ئەمەش ئەگەری شکستی ھاوسەرێتی لاواز دەکات.
٨. کەمتر ھەستکردن بەتاوان: زۆرێک لەھاوسەران ھەست بەتاوان دەکەن لەدەرەنجامی بڕیاردانی ھەڵە بەبێ وەرگرتنی رای کەسی بەرامبەر ئەمەش وادەکات ھەموو کات رستەیەک بڵێتەوە "چی دەبوو ئەگەر" بەپێچەوانەی کەسی سینگڵەوە کەھیچ کەسێکی نیە تا ھەست بەتاوان بکات لەدەرەنجامی بڕیارەکانی و بەئارامی بڕیاری خۆی دەدات و پێویستی بەوە نیە داوای لێبوردن لەکەس بکات. 

مانگ پێشتر - Nov 11 2018 9:16PM
1397
بابه‌تی زیاتر