ترافیک
بەم جۆرە لەکاتی تەم و باراندا شۆفێری بکە
SNN: 

لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمادا زۆرێک لەوڵاتان لەزستاندا باران و تەم زۆر دەبێ و ھەڵمی ئاو لەسەر شوشە و جامی ئۆتۆمبیل دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، رێگاش لوس دەبێ و مەترسی روداوی ھاتوچۆ زیاتر دەبێ. لێرەدا چەند رێنماییەک بۆ پاراستن لەکۆبوونەوەی ھەڵمی ئاو لەسەر جامی ئۆتۆمبیل و لێھاتویی بۆ باشترین شێوازی شۆفێری دەخاتەروو: 
١. ھەریەک لەفێڵەکان دابەزینی ئەگەری کەڵەکەبوونی ھەڵمی ئاو لەسەر جامی ئۆتۆمبیل بەکارھێنانی سابونە، لەگەڵ دروستکردنی شێوازی پاککردنەوەی جامی دواوە و پێشەوە بەپارچەیەک سابون و دواتر پاککردنەوەی.
٢. شلەمەنی تایبەت بەھەڵمی ئاو بەکاربھێنە ئەمەش چڕی ناھێڵێت 
٣. زۆرێک ئۆتۆمبیل تایبەتمەندیی DEFOG ی ھەیە بەکاری بھێنە
٤. شوشە و جامەکان بەتەواوی دابخە و تەبرید دابگیرسێنە
٥. بۆ بەدوورگرتن لەمەترسییەکانی شۆفێریکردن لەکاتی تەمدا ھەوڵ بدە لەسەر رێگا نەوەستیت و لایت دابگیرسێنیت. 
٦. لەکاتی شۆفێریدا ماوەیەک بھێڵەوە لەنێوانی خۆت و ئۆتۆمبیلەکەی دواتریشدا. 
٧. ماوەی نێوان خۆت و ئۆتۆمبیلی پێشتر و دواتر زیاتر بکە. 
٨. ھەوڵ بدە پابەندی رێنمایی خێرایی بیت لەکاتی تێپەڕبون بەنێو گەڕەک و کۆڵانەکاندا بەوریایی تێپەڕیت.

مانگ پێشتر - Nov 12 2018 10:12AM
1128
بابه‌تی زیاتر