هونه‌ر
بەڤیدیۆ: وەرزی ھەشتەمی Game of Throne بەرھەم دێت
SNN: 

تۆڕی HBO وادەی نمایشکردنی وەرزی ھەشتەم و کۆتایی زنجیرەی بەناوبانگ Game of Thrones ی ئاشکراکرد. 
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، دوایین وەرزی ئەم زنجیرە بەناوبانگە لەمانگی چواری ساڵی ئایندەدا نمایش دەکرێت.
ئەو زنجیرە تەلەفزیۆنییە چەندین خەڵاتی ئیمی بەدەستھێناوە بۆ زیاترین رێژەی تەماشاکردن لەنێوانی بەرھەمەکانی تری ئەو تۆڕە تەلەفزیۆنییەدا کە تەنیا لەئەمریکا ٣٠ ملیۆن کەس تەماشای دەکات و ملیۆنان ھەواداری ھەیە لەھەموو جیھاندا. 
ئێستاش HBO سەرقاڵی پەرەپێدانی چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنییە کەرووداوەکانی باس ھەمان ساڵ دەکات و راشیگەیاندووە بەنیازە کاربکات لەسەر بەرھەمھێنانی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی نوێ کەرووداوەکانی باس لەھەزاران ساڵ بەر لەئێستا و سەردەمی Game of Thrones بکات. 

مانگ پێشتر - Nov 14 2018 1:04PM
3208
بابه‌تی زیاتر