کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو شتانەی مافی ژنانە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا
SNN: 

پەیوەندی ھاوسەرێتی راست و سەرکەوتوو بنیات دەنرێت لەسەر ماف و ئەرکی پیاوان و ژنان و روودانی ھەرگرفتێک لەم ھاوکێشەیەدا ھۆکارێکی نەرێنییە کەکاریگەری دەبێ لەسەر ئاراستەی پەیوەندییەکە. 
وێبسایتی (تایمز ئۆف ئیندیا) ئەو شەش شتەی خستۆتەروو کەنابێ ژنی بەھێز خۆی بێ بەش بکات لێی و دەبێ سور بێت لەسەر بەدیھێنانی. 
١. بەدەستھێنانی خۆشەویستی راستەقینە: ئەمەش بەردەوام دەبێ پیاوەکەی چاودێری بکات و خۆشی بوێ و رۆڵی سەرەکی بدایتَ
٢. سەربەخۆیی: ھاوسەرێتی پەیوەندییەکی ھاوبەشە بەڵام دەبێ رێز لەسەربەخۆیی ژنان بگیرێت لەھەموو روویەکەوە.
٣. یەکسانی لەئەرک و مافدا : پێویستە ژن ئەرک و مافی تەواوی خۆی بەدەست بھێنێ و ئەرکەکانی بەرامبەر خێزان و ھاوسەرەکەی پشتگوێ نەخرێت. 
٤. کارکردن: لەزۆر حاڵەتدا خێزان پێویستی بەداھاتی زیادەیە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و بەدەستھێنانی پێداویستی تاکەکانی لێرەدا پێویستە ژن کارێک بکات بۆ دابینکردنی ئەو داھاتە و پیاویش دەبێ ھاوکاری بکات لەرووبەروبونەوەی سەختی و بارگرانیەکانی ژیاندا و پشتیوانی بێت. 
٥. رێزگرتن: ئەمەش یەکێکە لەبنەما سەرەکییەکانی پەیوەندیی ھاوسەرێتی، دەبێ ژنان جێی رێزی ھاوسەرەکانیان بن. 
٦. بەدەستھێنانی بڕێک ئازادی : ناکرێ مرۆڤ لەدۆخێکی پڕ بەرپرسیارێتی و پابەندبون بژی و تەواوی کاتی خۆی بۆ تەرخان بکات، ئاساییە کەکەمێک ھەناسە بدات و چالاکییە تایبەتەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت و ئەمەش زۆر گرنگە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا.

3 هەفتە پێشتر - Nov 15 2018 1:02PM
1049
بابه‌تی زیاتر