یاسا
یاسا
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...لەکوردستان روویداوه‌
SNN: 
بڕیار گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌و دانیشتووی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و خوێندكاری ئاماده‌ییه‌، دوای ده‌وام شاگرده‌ لای خاڵی و كاری دارتاشی ده‌كات، بڕیار ته‌مه‌نی ته‌نها یه‌ك ساڵ بووه‌ كه‌ باوكی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ به‌ناوی (عه‌لی) كوژراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی كوشتویه‌تی هیچ سزایه‌كی وه‌رنه‌گرتووه‌،
 به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌رییه‌وه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌. بڕیار ئه‌م روداوه‌ی له‌ده‌می دایك و باپیرو خاڵییه‌وه‌ بیستوه‌و دایكی بڕیار زوو زوو ئه‌م روداوه‌ی بیری كوڕه‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه‌و داوای لێده‌كات كه‌ گه‌وره‌ بوو تۆڵه‌ی باوكی بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی دایكی كاتی خۆی كه‌ له‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌رییه‌وه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ ته‌نها له‌ترسا بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌لی كه‌سایه‌تییه‌كی دڕنده‌و پیاوكوژ بووه‌و چه‌ندینجاری تر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م ماڵه‌ كردووه‌، بۆیه‌ كه‌سوكاری ماڵی بڕیار به‌زوویی له‌عه‌لی خۆشده‌بن و كێشه‌كه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر عه‌لی له‌و ناوچه‌یه‌ دیار نامێنێت، هاوكات ماڵی بڕیاریش ئه‌و كابرایه‌یان بیر ده‌چێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ده‌موچاویشیان بیر نامێنێت، دواتر بڕیار له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به‌ناوی (هه‌ڵۆ) ده‌بن به‌دوو هاوڕێی زۆر نزیكی یه‌كتر، به‌جۆڕیك تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت، دوای تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌، ڕۆژێك هه‌ڵۆ ده‌یباته‌وه‌ ماڵی خۆیان تا نان به‌یه‌كه‌وه‌ بخۆن،
 له‌وكاته‌دا باوكی هه‌ڵۆ (عه‌لی) دێته‌ژووره‌وه‌و به‌خێرهاتنی بڕیار ده‌كات و ماوه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ قسه‌، دواتر بڕیار ده‌ڕواته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان و ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ دایكی باس ده‌كات  و سه‌ره‌تا دایكی ئه‌م بابه‌ته‌ی پێخۆش ده‌بێت، چونكه‌ هه‌ڵۆ به‌كوڕێكی باش و سه‌نگین ناسراوه‌، به‌ڵام دایكی بڕیار له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت باوكی هه‌ڵۆ ناوی چییه‌؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت باوكی ناوی عه‌لییه‌و دایكی ناوی رووناكه‌، له‌م كاته‌دا دایكی بڕیار تۆزێك ده‌وه‌ستێت و ده‌بێته‌ جێگای سه‌رسورمانی، بۆیه‌ داوا له‌بڕیار ده‌كات ناونیشانی ماڵه‌كه‌یانی پێبڵێت، لێره‌دا بڕیاریش ده‌كه‌وێته‌ گومانه‌وه‌و به‌دایكی ده‌ڵێت بۆ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌یت، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت هه‌روا !

بڕیارو دایكی به‌ته‌كسی چوون تا ماڵی عه‌لی پیشانبدات، له‌وكاته‌دا عه‌لی له‌به‌رده‌رگا بوو یه‌كسه‌ر دایكی بڕیاری عه‌لی ناسییه‌وه‌، دوای بینینی عه‌لی دایكی بڕیار زۆر گریا، به‌ڵام تائێستا بڕیار هیچ له‌بابه‌ته‌كه‌ تێنه‌گیشتووه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دایكی بڕیار هه‌موو راستییه‌كان بۆ بڕیار ئاشكراده‌كات و پێیده‌ڵێت: ئه‌مه‌ عه‌لییه‌، ئه‌وه‌ی باوكتی كشتووه‌، ئێستا كاتییه‌تی تۆڵه‌ی خۆت بكه‌یته‌وه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌خاته‌ مێشكی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ .

 

لێره‌وه‌ پیلاندانان بۆ كوشتنی عه‌لی داده‌نێن و دایكی داوا له‌بڕیار ده‌كات كه‌ ده‌بێت له‌هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ به‌رده‌وام بێت و هیچ خۆی تێكنه‌یات، به‌ڵام بڕیار دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیار ده‌دات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌باوكی هه‌ڵۆ بكاته‌وه‌، تۆڵه‌ له‌هه‌ڵۆ خۆی بكاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڵۆ ئاسانتره‌ بۆ بڕیارو له‌به‌رده‌ستی خۆیه‌تی، له‌هه‌مانكاتدا جه‌رگی عه‌لی پێده‌سوتێنێت، به‌مشێوه‌یه‌ پلانه‌كه‌ داده‌نێت:

سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر خۆی له‌هه‌ڵۆ نزیكده‌كاته‌وه‌ به‌جۆرێك زۆربه‌ی كاته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بن، پاشان بڕیار چه‌ند جارێك هه‌وڵده‌دات هه‌ڵۆ بكوژێت، به‌ڵام هه‌واڵه‌كانی بێئه‌نجام ده‌بێت، تا ڕۆژێك ده‌یباته‌ گه‌ڕه‌كێكی چۆڵ و سێ چه‌قۆ له‌سنگ و مل و دڵی ده‌دات هه‌ر له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵۆ گیان له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام بڕیار كه‌ خوێنه‌كه‌ی ده‌بینێت یه‌كسه‌ر له‌هۆش خۆی ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆش خۆیدا دێته‌وه‌ ده‌بینێت ده‌ستگیر كراوه‌،  بۆیه‌ ده‌ڵێت من هه‌ڵۆم كوشتووه‌، دواتر عه‌لی ده‌زانێت كه‌ ئه‌مه‌ بڕیاره‌و كاتی خۆی باوكی كوشتووه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك تۆڵه‌ وایه‌، به‌ڵام بڕیار خۆی له‌و بابه‌ته‌ بێبه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ له‌سه‌ر ئافره‌ت شه‌ڕمان بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵۆ ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانه‌ به‌پێێ ماده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی حكومی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت .

تێبینی‌: ئه‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌شی‌ به‌كارهاتون، خوازراون و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان لای‌ SNN پارێزراون.

مانگ پێشتر - Nov 16 2018 6:30PM
6732
بابه‌تی زیاتر
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...