کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەبەر ئەم گرفتە دەست لەکارەکەت بکێشەرەوە
SNN: 

ھەندێ کەس ناچارە بەردەوام بێت لەسەر کارێک کەتێیدا ھەست بەوە دەکات کەشتێکی ئەرێنی پێشکەش دەکات یاخود باری ئابوری خراپە، ئەمەش کاریگەری دەروونی خراپی دەبێ لەسەر تەندروستی دەروونی کەسەکان، ئەمەش پێویستی بەوەدەبێ دەست لەکاربکێشێتەوە. 
وێبسایتی Talkspace گرنگترین زیانە تەندروستیی و دەروونیەکانی ئاشکراکردوە کەتوشی فەرمانبەرێک دەبێتەوە کەرقی لەکارەکەیەتی و ھێشتا بەردەوامیشە لەسەری. 
بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی مانچستەر بەدەستھێنانی کارێک کەبەلاتەوە خۆش نەبێ کاریگەری دەبێ لەسەر باری دەروونی کەسەکان بەتایبەت ئەو کەسانەی کەھاورێ یان بەرێوەبەری کارەکەیان شەڕانگێزانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و لەوە خراپتریش بەردەوامبوونە لەکارکردن بۆ زیاتر لە ٤٠ سەعات لەھەفتەیەکدا. 
ئەم زیانانەی دەبێ: 
١. توشی ماندوێتی و تەمەڵی دەکات راستەوخۆ توشی گرفتی نیگەرانی و دڵەراوکێ ت دەکات.
٢. ھەستکردن بەرق لێبوونەوە لەکارەکەت توشی گرفتی دەروونیت دەکات کەدواتر لێت دەردەکەوێت لەوانە گرفتی کەم خەوی، دڵەراوکێی زیاد لەپێویست . 
٣. نائومێدی و بێ توانایی و گرفتی کار ئەمەش وادەکات بەرھەمت کەمتر بێت و گرفتی مێشکت بۆ دروست بێت. 
باشترین رێگا راوێژە بەھاورێیان و راوێژکارانی دەروونی بۆ ھاوکاریکردن لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان.

3 هەفتە پێشتر - Nov 17 2018 7:03PM
988
بابه‌تی زیاتر