ترافیک
کامری و ئەڤەلۆنی ٢٠٢٠ ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای تۆیۆتا بەرەسمی مۆدیلەکانی تۆیۆتا ئەڤالۆن و کامری ٢٠٢٠ ی ئاشکراکرد کەچەند چاکسازییەکی کردوە لەمۆدیلی TRD ی وەرزشیدا.
ئەم مۆدیلانە سستمی تایبەتی دەبڵ و قوتدانی پێکانی ھەیە و سستمی شۆفێری ١٥ ملیمەتر نزمە و ئیستۆپەکانیشی دیسکی ١٢.٩ ئینجی ھەیە. 
لەرووکاری دەرەوەش گۆرانکاری کراوە و باڵی ھەیە، کامری TRD تایەی ١٩ ئینجە و تایەی جۆری بریجستۆن پۆتینزای ھەیە و سستمی پاراستنی ھەیە لەلێژایی و رێگری لەخزانی. 
کوشنی SofTexی پێشەوەی وەرزشیییە و رەنگی رەشە و بەرەنگی سور دوراوەتەوە و پشتێنی سەلامەتی سورە و سوکانی لەجلد دروست کراوە. 
ئەڤەلۆنی نوێ تایەی ١٩ ئینجی رەشە و کوشنی رەش و بەرەنگی سور دوراوەتەوە.
ھەردوو مۆدیلەکە بزوێنەری V٦ی قەبارە ٣.٥ لیترو ھێزی ٣٠١ ئەسپی ھەیە بەگێری ئۆتۆماتیکی ٨ خێرایی و شێوازی شۆفێری وەرزشی ھەیە. 
پێشبینی دەکرێت تۆیۆتا ئەڤەلۆن و کامری TRD لەپاییزی ٢٠١٩ دا بکەوێتە بازاڕەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Nov 17 2018 8:05PM
2208
بابه‌تی زیاتر