ترافیک
بەڤیدیۆ: رەینج رۆڤەر ئیڤۆکی نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای لاندرۆڤەر بەرەسمی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلی نوێی رەینج رۆڤەر ئیڤۆک ٢٠٢٠ ی نەوەی دووەمی ئاشکراکرد کەدیزاینێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانەی ھەیە ھاوشێوەی ڤیلار. 
مۆدیلە نوێیەکە پارێزگاری لەشێوازە وەرزشەییەکەی کردووە و ئەم ئۆتۆمبیلە بریتانییە چەند گۆرانکارییەکی سەردەمیانەی تێدا کراوە لەرووکاری پێشەوە و لایتی باریک تر و عەتەری بچوکتر.
لەپشتیشەوە ھاوشێوەی ڤیلارە و لایتی باریک و جوانترە. 
ئیڤۆک D٣ بزوێنەری ٤ سلنتەری ھەیە بەھێزی ٢٣٧ و ٢٩٦ ئەسپ و بزوێنەری دیزل ١٤٨ و ٢٣٧ ئەسپ، لەگەڵ گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٩خێرایی و لەمۆدیلی دیزڵەکەشدا گێڕێکی دەستی ٦ خێرایی بەردەستە. 
دیزاینی ناوەوەی نوێیە و شاشەی دیجیتاڵی ھەیە لەگەڵ شاشەیەکی تر بۆ تەبرید و ستریۆ و شوێنی کوشنەکانی فراوانترە و بنکەی تایەکانیشی، سندوقەکەشی ١٠% بەرزتر کراوەتەوە بۆ ٥٩١ لیتر. 
ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە توانایەکی زۆر باشی ھەیە لەسەر رێگا لێژاییەکان وەک ھەر مۆدیلێکی تری رەینج رۆڤەر، و سستمی پاڵنانی ھەیە لەسەر ھەموو تایەکان و سستمی وەڵامدانەوە و پاراستنی لەلێژاییەکان و دەشتوانێ بچێتە قوڵایی ٦٠٠ ملیمەترە ئاوەوە.
مۆدیلەکە تەکنیکی Ground View ی ھەی کەرووپۆشی مەکینەکە دەشارێتەوە لەوێنەی کامێراکاندا بەو جۆرە باشتر چوارەور دەبینیت. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Nov 23 2018 2:47PM
542
بابه‌تی زیاتر