کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
زیانی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن بۆ منداڵ ئاشکرابوو
SNN: 

منداڵی خوار تەمەنی سێ ساڵان بەبینینی بەرنامە تەلەفزیۆنییە جیاوازەکان  سەرسام دەبن و کاتێ بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەمیدا دەمێننەوە، کەئەمەش رێوشوێنێکی ناچارییە ھەندێ لەدایکان دەیگرنە بەر بۆ رزگاربون لەدەنگە دەنگ و گریانی منداڵ بەبێ ئەوەی بزانن ئەمە چ کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر منداڵ. 
وێبسایتی raisesmartkid بڵاویکردۆتەوە کەمنداڵی کەنەدی بۆ ماوەی ١٤ سەعات لەھەفتەیەکدا تەماشای تەلەفزیۆن دەکات، سێ سەعات لەرۆژدا و منداڵی کۆرپەش ٢ سەعات لەرۆژدا، توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتنیش دەریخستوە کە ٤٠%ی منداڵانی کۆرپە لەمانگی سێیەمیاندا تەلەفزیۆن تەماشا دەکەن. 
ھیچ توێژینەوەیەکی دەرینەخستوە ئایا تەماشاکردنی تەلەفزیۆن چ سودێکی ھەیە بۆ منداڵ جگە لەم زیانانە: 
١. منداڵی تەمەن ٢ ساڵان کاتێ تەماشای تەلەفزیۆن دەکات کاریگەری دەبێ لەسەر مێشکی و بێ بەشی دەکات لەیاریکردن لەگەڵ دایک و ئەو چالاکییانەی ھاوکارە لەپەرەپێدانی ئەو لێھاتوییەی کەدەیەوێ بۆ گەشەی فیکر و کۆمەڵایەتی و سۆزداری، و فێربونی زمان و مامەڵە لەگەڵ کەسانی تردا. 
٢. دکتۆر سالی وارد پسپۆری بواری قسەکردن و چارەسەرکردن بەزمان لەلەندەن رایگەیاندوە ژمارەیەکی زۆری منداڵان لەمانگی نۆیەمی تەمەنیاندا روبەرووی گرفتی گوێبیست بون بۆ دەنگەکان دەبنەوە بەھۆی دەنگی ھاتوو لەتەلەفزیۆنەوە، ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەریان کاتێ دواتر دەچنە خوێندنگە، بەجۆرێک بەزەحمەت دەتوانن فێری وانەکان بن.
٣. دکتۆر دیمتری کریستاکیس پزیشکی منداڵان لەھەرێمی سیاتڵ رایگەیاندوە ئەو منداڵانەی تەماشای تەلەفزیۆن دەکەن زیاتر رووبەروی مەترسی کەم ژیری دەبنەوە. کەمتر دەتوانن پیت و ژمارەکان بناسنەوە کاتێ دەچنە خوێندنگە
٤. توێژینەوەی تریش بونی پەیوەندیی نێوان تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و دواکەوتنی گەشەی ئاشکراکردووە، بەجۆرێک زۆر مانەوە لەبەردەم تەلەفزیۆندا وادەکات منداڵ نەتوانی جوان بخوێنێتەوە و بنوسێت ئەمەش توشی گرفتی فێربوونی مەودا درێژی دەکات.

2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2018 12:21PM
1247
بابه‌تی زیاتر