کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ جیاوازی مێشکی ژن و پیاو ئاشکرابوو
SNN: 

مێشکی ژن و پیاو جیاوازی زۆری ھەیە جا لەشێوازی بیرکردنەوە بێت یان شێوازی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی دیاریکراوی ژیانی رۆژانە بێت. 
مێشکی ژن و پیاو پێنج جیاوازییان ھەیە لەگرنگترینیان توانای مێشکی ژنە بۆ بەجێگەیاندنی چەندین ئەرکی جیاواز، کەمێشکی ژن زیاتر تەرکیز دەکات لەسەر چەندین شت لەیەک کاتدا. 

بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی "توب وێب" :
١. ژن دەتوانێ کاربکات و قسەش بکات بەمۆبایل، یان کاروباری ماڵ بەجێ بگەیەنێت لەیەک کاتدا، بەڵام مێشکی پیاو تەنیا یەک کاریانی بۆ دەکرێت.
٢. ئاسانە ژنان فێری زمانی نوێ ببن بەڵام بۆ پیاو ئەمە سەختە.
٣. لەشۆفێریدا ژن پێویستی بەکاتی زیاترە بۆ تێگەیشتن و بونی ئاستەنگەکانی سەر رێگا و بیرکردنەوە لێی، لەکاتێکدا پیاو دەتوانێ بەئاسانی و بەخێرایی لەو ئاستەنگانە تێ بگات و بەباشی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیل و ئاراستەکانی بکات، زۆربەی روداوەکانی لەسەر شەقامەکان تەنیا بەھۆی ھەڵەشەییەوە روودەدات نەک گرفتی مێشک. 
٤. لەگرفتەکانی رۆژانەدا، ژنان ناتوانن بەعەقڵ چارەسەری بکەن و پۆلێنی بکەن، بۆیە ناچارن پەنا بەرنە بەر کەسانی تر بۆ راوێژ، بەڵام پیاو کاتێ رووبەرووی گرفت دەبێتەوە، خۆی پۆلێنی دەکات و جیای دەکاتەوە و بیر لەچارەسەری دەکاتەوە. 
٥. کاتێ باس لەکۆنترۆڵی ھەستەکان دەکەین، ژنان زۆر دەڵێن کاتێ توڕە دەبن و بێ بیرکردنەوە، لەکاتێکدا زۆربەی پیاوان بیر دەکەنەوە لەبچوکترین ووشەدا پێش ئەوەی لەدەمیان بێتە دەرەوە.

2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2018 12:38PM
1755
بابه‌تی زیاتر