ترافیک
ھۆکاری داگیرسانی گڵۆپی EPC لەئۆتۆمبیلدا
SNN: 

ئۆتۆمبیلە نوێیەکان لەشێوازی داگیرساندنیدا پشت بەھەستەوەر و سستمی تەکنیکی نوێ دەبەستێت کەیەکێکیان بە EPC ناسراوە کەکورتکراوەی Electronic Power Control ە کەبەمانای پێوانی ووردە بۆ پرۆسەی سوتانو داگیرساندن لەنێو مەکینەدا ئەمەش بەستراوەتەوە بەھەموو ئەرکەکانی تری نێو ئۆتۆمبیلدا. 
لەکاتی دەرکەوتنی گڵۆپی EPC لەبۆردی بەردەم شۆفێردا لەگەڵ سەرەتا داگیرسندنی ئۆتۆمبیلەکەدا مانای بوونی گرفتە لەکێبڵە کارەباییەکانی ئۆتۆمبیلەکەدا بەشێوەیەکی گشتی و ھەندێ فیوزدا کەپێویستی بەچارەسەرە. 
ئەگەر گڵۆپەکە داگیرسا بەبەردەوامی مانای بونی گرفتی مەترسیدارە لەکێبڵەکان یان مەکینە یان ھەندێ کێبڵی بەستراوە بەمەکینەوە یان ئۆتۆمبیلەکەتەوە بەشێوەیەکی گشتی، ئەوکات دەبێ بەپەلە پشکنینی بۆ بکەیت. 
دەبێ ھەندێ رێوشوێنی پاراستن بگریتە بەر بەر لەوەی بیبەیت بۆ پشکنین، لەوانە کارپێکردنی سستمی کۆنترۆڵی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبیل وەک جێگیرکەری خێرایی، چونکە رەنگە لەکاربکەوێت دوای ئەکتیڤ کردنی و بەو جۆرە ھەرگیز نەتوانی ئۆتۆمبیلەکە رابوەستێنیتەوە، یان ھەندێ سستمی ئەلکترۆنی ئۆتۆمبیلەکەت لەکاربکەوێت.

2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2018 1:15PM
3934
بابه‌تی زیاتر