ترافیک
ئاماژەکانی تێکچوونی وەلفی پستۆن
SNN: 

وەلف یەکێکە لەبەشە سەرەکییەکان لەسستمی کارکردنی مەکینەی ئۆتۆمبیلدا کەرۆڵێکی گرنگی ھەیە ئەویش رێکخستنی چونە ناوەوەی سوتەمەنییە بۆ نێو مەکینە و کۆنترۆڵی دەرچونی غازەکان و دوکەڵە لێوەی، ئەمەش دوو جۆرن. 
وەلفەکان ئەرکێکی گرنگیان ھەیە ئەویش رێگری دزەکردنە لەژووری سوتان لەرێی تەواو داخستنییەوە بەتەواوی ئەمەش ھاوکاری دەکات لەپێدانی ئەدایەکی بەھێز و گوڕێکی سروشتیی بۆ ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی لێخوڕینیدا لەرێگا جیاوازەکان و کەمکردنەوەی سەرفکردنی سوتەمەن.
ژمارەی وەلفەکان بەپێی جۆری ئۆتۆمبیلەکە دەگۆڕێت ھەیە دوانییە و ھەیە زیاترە، ئەمەش رۆڵی ھەیە لەزیادبونی ووزە و گوڕی مەکینەکە، و توانای خێراکردن لەسەر رێگاکان ئەمەش زیادبونی سەرفکردنی سوتەمەنی لێ دەکەوێتەوە.
ئەگەر شکان یان تێکچونی وەلفەکانی دروست بێت دەبێتە ھۆی گرفتێکی گەورە لەئەدای مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەدا و بەو جۆرە ئۆتۆمبیلەکە گوڕەکەی لەدەست دەدات و دەنگی وەک تەقە تەق دەردەکات لەمەکینەکەیەوە و دوکەڵ لەئەکزۆزەوە دەردەچێت و زیاتر سوتەمەنی سەرف دەکات.

2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2018 8:10PM
1104
بابه‌تی زیاتر